
دانیشتووان ناچاربوون ئاوی خواردنەوە بکوڵێنن
ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی ٧٠ جار شارەواییەکانی سوید ئاگادارییان لەسەر پیسبوونی ئاو بڵاکردۆتەوە.
ئەم بابەتە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کردووە. ئەویش لەڕێگەی ڕاپرسییەکەوە کە ئاراستەی ٢٤٠ شارەوانی سویدیان کردبوو. لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو ڕێژەی ئێستا ئاشکرا بووە، سێ هێندەی ساڵانی ڕابردووە کە شارەوانییەکان خەڵکییان لە پیسبوونی ئاو ئاگادارکردۆتە. زۆربەی کات شارەوانییە بچووکەکان دووچاری ئەو کێشە بوون.
تکایە بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە و هۆکارەکان کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!