
دەسەڵات درایە دەزگای تەندرووستی هاوڵاتیان بۆ دانانی مەرجی بەڵگەی ڤاکسین. وێنە: Pär Bäckström/TT, Johan Jeppsson/TT
بەڵگەی ڤاکسین
داوای نیشاندانی بەڵگەی ڤاکسین بۆ چێشتخانە و هۆڵەکانی وەرزشی دەکرێت
حکومەت بڕیاری داوە دەسەڵات بە دەزگای تەندرووستی هاوڵاتیان بدات بۆ دانانی مەرجی بەڵگەی ڤاکسین لە چێشتخانە و هۆڵەکانی وەرزشی.
بەڵام ئەو بڕیارەی ئیستای حکومەت بەو مانایە نایەت کە لەئەمڕۆ بەدواوە مەرجی ڤاکسین دادەنرێت.
بەڵکو بریارەکە کەوتووەتەوە دەستی دەزگای تەندرووستی هاوڵاتیان (Folkhälsomyndigheten) کە کەی بە گونجاو بزانێت بۆ نیشاندانی مەرجی بەڵگەی ڤاکسین.