پەیوەندی نێودەوڵەتی

سوید داوا لە عێراق دەکات ٦٠٠٠ عێراقی کە وەڵامی نەخێریان هەیە وەربگرێتەوە

1:39 min
  • وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندێ لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان داوای لە بەرپرسانی ئەو وەڵاتە کردووە، ئەو پەنابەرانەی کە وەڵامی نەخێری دەزگای کۆچیان لە سوید هەیە وەربگرێتەوە کە ژمارەیان ٦٠٠٠ کەس دەبێت.

  • ئەم داوایەی ئان لیندێ لە حاڵێکدایە کە حکومەتی عێراق تەنیا ئەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە بە ئارەزووی خۆیان دەگەڕێنەوە.

  • لیندێ لە سەردانەکەیدا بۆ کوردستان لەگەڵ چالاکوانانیش کۆبوویەوە.