پەنابەری

"لە چاوەڕوانی دەزگای کۆچدا تووشی نەخۆشی دەروونی بووم"

5:16 min

•     دەستەی توێژینەوەی کۆچ، ناسراو بە Delmi، لە ڕاپۆرتێکدا ئەو پەنابەرانەی بەخواستی خۆیان یانیش بەزۆر دەنێردرێنەوە بۆ ئەفغانستان یان عێراق و کوردستان، لەوڵاتی خۆیان پرۆسەی دووبارە بنیاتنانەوەی ژیان و کاردۆزینەوە بۆیان زەحمەتە.

•     مەسعود بورهان، کە ساڵی ٢٠١٥ ڕووی لە سوید کرد بە هیوای وەرگرتنی ئیقامە، بەڵام دوای پێنج ساڵ ژیان لە سوید، بەناچاری بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ کوردستان.  دەڵێت هێشتا ژیانی نەگەڕاوەتەوە دۆخی جارانی.

•     دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق، باسی ئەوە دەکات ئەوان پرۆژەی دووبارە خۆبنیاتنانەوە خۆ گونجاندنی پەنابەرانی پیپۆرتکراو و گەڕاوەیان، داوە بە هەر دوو حکوومەتی کوردستان و عێراق بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.