
چنار شیخ قادر مامۆستای قوتابخانەیەک لە گەڕەکی هێسێلبی، ستۆکهۆڵم. وێنە: Carl-Olof Zimmerman/TT, Privat
مامۆستا چنار
”مامۆستاکان زیاتر لە ئیشی خۆیان کار دەکەن و هیلاک دەبن”
هەتا دێت ڕەخنەکان لەسەر ڕێساکانی خۆکەرەنتینەکردن زیاد دەبن.
ئەو کەسەی لەماڵدا نەفەرێکیان تووشی کۆرۆنا بووە، ناچارە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خیزانەکەی لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینە بکەن. ئەگەرچی هیچ نیشانەیەکیشیان نەبێت و هەست بە نەخۆشی نەکەن.
ئەمەش بووەتە هۆی کەمی کارمەند و فشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر بوارە جیاکانی کۆمەڵگا. چنار شێخ قادر مامۆستایە و دەڵیت ٢٨ کارمەندی فێرگاکەی ئەوان نەخۆشن.