
لای ڕاستەوە دێڤین ڕێکسڤید، لای چەپ بەیان ناسیح. وێنە: Ola Torkelsson/TT, Rickard Kilström
کوشتنی فادیمە
هاوڵاتیەکی کورد: کوشتنی فادیمە بووە هۆی ئەوەی کورد وەکو ژنکووژ بناسرێت
ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ تێ دەپەڕێت بەسەر کووشتنی فاتیمە شاهینداڵ بە پاساوی شەرەف، لەلایەن باوکییەوە.
لە دوای کووشتنی فادیمەدا، کوردانی سوید هەستیان بەوە دەکرد کە وێنەی کورد وەک میللەتێکی ژنکووژ بڵآوبووەتەوە لە کۆمەڵگادا.
بەیان ناسیح لە دەستەی شارەزایانی گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژیی بە پاساوی شەرەف، پێیوایە کوردان دەبێت بە چارەسەرکردنی پرسی زەوتکردنی ئازادی کچان و بابەتی تاوانی شەرەف، وێناکە بگۆڕن. نەک کپکردن و پەردەپۆشکردنی کێشەکە.