
دەزگای سندوقی بیمەی گشتی تەنها بۆ ١١٪ داواکانی ڕەتی دەرکردووە. وێنە: Jessica Gow/TT
کۆمەکی نەخۆشی
وەرگرتنی کۆمەکی نەخۆشی زیادی کردووە
ئەو کەسانەی زیاتر لە ٦ مانگ نەخۆشن و ناتوانن کار بکەن دەتوانن داوای وەرگرتنی بڕە پارەیەک بۆ کاتی نەخۆشکەوتن بە سویدی Sjukpenning بکەن.
ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ٤٢٪ ئەو کەسانەی دوای ٦ مانگ داوای Sjukpenningـیان کردبوو بڕیاری ڕەتیان وەرگرت. بەڵام ٢٠٢١ تەنها ١١% وەڵامی ڕەتیان وەرگرتبوو.
وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی ئەردەلان شەکرابی دەڵێت نیگەرانی ئەوەی نییە خەڵک بەهۆی ئەوەی Sjukpenning ئاسانتر وەردەگرن خۆیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەقەست نەخۆش بکەن.