
SÄPO دەڵێت زانیاری هەڵە سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا زیادی کردووە. وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT
ئاسایش
SÄPO : ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی سوید
پۆلیسی ئاسایشی سوید SÄPO هۆشداریی دەرکردووە و دەڵێت زانیاری هەڵە و پرۆپاگەندە سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا لە ئینتەرنێت زیادی کردووە.
زۆرینەی پۆستەکان لە لایەن کەسانی توندڕەوی باڵی ڕاستەوە دێن.
هەروەها Säpo دەڕیبڕیوە وڵاتانی وەکوو ڕووسیا، چین و ئیران لەپشت ئەم جۆرە هەوڵانەن کە ئاسایشی سوید دەخەنە مەترسیەوە.