
پۆلیسێک بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن حوکمدرا و کەیسەکەی بۆ دادگای باڵا بەرزکردەوە. وێنە: Johan Nilsson/TT
تاوانی بەرتیلوەرگرتن
پۆلیسێک بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن حوکمدرا و کەیسەکەی بۆ دادگای باڵا بەرزکردەوە
پۆلیسێک لە لایەن دادگای گشتی Hovrättenی شاری بۆرۆس بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن حکومدرا. لە ئێستادا کەیسەکە بۆ دادگای باڵا بەرزکراوەتەوە.
کەیسەکە لەبارەی چاودێریکردنی خێرایی ئوتۆمبێلەکانەوە بووە کە پۆلیسەکە پارەی بەڕێگای ئاپی سویشەوە لە شۆفێرێکی سەرپێچیکار وەرگرتووە.
لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی سزاکە لە لایەن دادگای باڵاوە ئەوا مەترسی لەدەستدانی کارەکەی بۆ پۆلیسەکە لە ئارادایە.