ڤاکسینی دژە کۆڤید

پێشنیار: فایزەر بدرێت بەو کەسانەی ژەمی یەکەمی مۆدێرنایان وەرگرتووە

0:49 min
  • ئەو کەسانەی کە نەیانتوانی ژەمی دووهەمی ڤاکسینی دژە کۆڤیدی مۆدێرنا وەرگرن لە ئێستادا پێشنیاری ڤاکسینی فایزێریان وەک ژەمی دووهەم بۆ دەکرێت.

  • لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا دەزگای تەندروستی گشتی پێدانی ڤاکسینی مۆدێرنای لە تەواوی سوید بۆ کەسانی لەدایکبووی پاش ساڵی ١٩٩١ بەملاوە ڕاگرت.

  • هۆکارەکەشی هەبوونی ڕێژەیەکی کەمی مەترسی هەوکردنی خوێن لە ماسولکەکانی لەش و دڵدا بوو.