پارتی مۆدێراتەکان

پێشنیاز: کەلەپچەی ئەلیکترۆنی بکرێتە قاچی پەنابەرانی نایاسایی

1:40 min
  • بۆ دۆزینەوەی پەنابەرانی نایاسایی پارتی مۆدێراتەکان ئەمڕۆ چەند پێشنیازێکی نوێیان خستە بەردەست.

  • پارتەکە دەیەوێت پەیوەندی دامودەزگاکان بەهێز بکرێت و ئیجبار بکرێن ڕاپۆرت لەسەر کەسانی نایاسایی بدەن بە دەزگای کۆچ.

  • پارتەکە هەروەها دەیەوێت ئەو پەنابەرەی کە لەم وڵاتە وەڵامی ڕەت و دیپۆرتی دەدرێتێ کەلەپچەی ئەلیکترۆنی بکرێتە قاچ بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بدۆزرێتەوە.