تەندرووستی

پێویستە خەڵکانی زیاتر بتوانن ڤاکسێنی دژە هەڵامەت لەخۆیان بدەن

2:05 min

• بەڕێوەبەرایەتی هەرێمەکان پێشنیاری خوکوتان دژی هەڵامەت بە هەموو کەس بە تایبەت کەسانی بەتەمەن لە خانەکانی بەساڵاچوان دەدەن.

• لە هەفتەی دووهەمی مانگی نۆڤەمبەرەوە کەسانی بەتەمەن و ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسێن دژە هەڵامەت بوکتن. دواتر کارمەندەکانی تەندرووستی دەتوانن ئەو ڤاکسێنە وەرگرن و هەروەها لە مانگی دێسامبرەوە هەر هاوڵاتییەک بخوازێ دەتوانێ ڤاکسێنی دژە هەڵامەت لە خۆی بدات

• ئاننا سارا کارناهان، ئیپیدێمۆلۆگ لە دەزگای تەندرووستی نەتەوەیی سوید دەڵێ پێویستە خەڵک بەتایبەت ئەو کەسانەی دەکەونە چوارچێوەی گرووپە مەترسی لە سەرەکان ڤاکسێنی دژە هەڵامەت لە خۆیان بدەن.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!