پێڕانەگەیشتنی مامانەکان بووەتە هۆی مردنی چەند کۆرپەیەک

1:48 min
  • شەش کۆرپە بەهۆی فشاری کار و پێڕانەگەیشتنی مامانەکانەوە مردوون، ئەمە لە بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سویددا دەرکەوتووە.

  • لە ماوەی سێ ساڵدا زیاد لە 200 سکاڵا لەسەر کەموکورتییەکانی بواری لەدایکبوونی منداڵ لای دەستگەی چاودێریی پرسی کۆمەڵایەتی و تەندرووستی تۆمار کراوە. 

  • هەر بە هۆی فشاری کارەوە تا دێت ژمارەی ئەو مامانە زیاد دەکات کە واز لە کارەکانیان دەهێنن.