سیاسەت

ڕەخنە لە چۆنێتی هێنانەوەی ژنانی داعش بۆ سوید دەگیرێت

1:58 min

• گەڕانەوەی سێ ژنی ئەندام لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سوید، کاردانەوە و ڕەخنەی توندی چەند لایەنەی لە حکوومەتی سوید لێکەوتۆتەوە.

• میکایل دامبەری وەزیری ناوخۆی سوید دەڵێ: دەسەڵاتی خۆسەری کوردەکان لە سووریا ئەو کەسانەی دیپۆڕت کردۆتەوە و حکوومەتی سویدیش ئەرکە لەسەر شانی کە هاوڵاتیەکانی خۆی وەربگرێتەوە.

• گوتەبێژی سیاسیی بۆ کاروباری یاسایی لە پارتی مۆدێڕاتەکان یوهان فۆڕشێل بە توندی رەخنە لە وەزیری ناوخۆ دەگرێ و دەڵێ میکایل دامبەری لە سەر بەڵێنی خۆی سوور نەبووە و نابێ هاوکاری هێنانەوەی ئەندامانی داعش بۆ سوید بکرێت.