شەپۆلی کۆچبەران

"کۆچبەران دەتوانن داوای مافی پەنابەری لە بێلاڕووس بکەن"

1:14 min
  • ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەرییان نییە دەبێت یارمەتیی وەربگرن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، ئەگەریش ناگەڕێنەوە دەتوانن لە بێلاڕووس داوای مافی پەنابەری بکەن. 

  • ئەمە وتەی وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندێ بوو، سەبارەت بە کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕووس و پۆلەندا.

  • ڕێباز کە یەکێک لە کۆچبەرانی سەر سنوورە دەڵێت هێزی بێلاڕووس کۆچبەرەکان هان دەدات بۆ ئەوەی پەرژینەکان بپسێنن و بڕۆنە ناو پۆڵەندا. بەڵام ئەوان ئامادە نین ئەم کارە بکەن.