سه‌فه‌ره‌کانی نێوان سوید و کوردستان ڕاگیران
ده‌زگای حوکوومه‌تیی سه‌فه‌ره هه‌واییه‌کانی سوید (Luftfartsstyrelsen) بڕیاری دا که هه‌روه‌ک پێشوو له سه‌ر مه‌ممنووعبوونی سه‌فه‌ری ڕاسته‌وخۆ له نێوان سوید و کوردستان سوور بێ. ئه‌م ده‌زگایه له ماڵپه‌ڕی خۆیدا ئه‌و باسه‌ی هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ که فڕۆکه‌یه‌کی سویدی له پاش فڕین له ئاسمانی سلێمانیدا ته‌قه‌ی لێکراوه و توێژینه‌وه‌کان ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن و به‌م پێیه ئاسایشی فڕینه‌کان ده‌که‌ونه مه‌ترسییه‌وه و له وه‌ها حاڵه‌تێکدا هیچ جیاوازییه‌ک له بواری هێمنایه‌تییدا له نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێردا نییه.
ئه‌م بڕیاره له سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی شه‌ریکه‌ی نوردیک ئه‌یروه‌یز و چاوپێکه‌وتنی ئه‌م ده‌زگایه له گه‌ڵ فڕۆکه‌وانانی ڕاپۆرتده‌ر ده‌رچووه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ندێ زانیاریش له فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان و به‌رپرسانی ده‌زگای حوکوومه‌تی عێراقی بۆ سه‌فه‌ری هه‌وایی وه‌رگیراوه و بۆته بناغه‌ی ئه‌م بڕیاردانه. ده‌زگای سه‌فه‌ری هه‌وایی سوید (Luftfartsstyrelsen) پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیسی پاراستنی سوپایی سوید‌یشی له ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌که ئاگادار کردۆته‌وه.