
وانه‌ی سێکس به مامۆستایان فێر که‌ن
چۆنه‌تیی وانه وتنه‌وه‌ی سێکس له قوتابخانه‌کاندا زۆر نایه‌کسانه و ئه‌مه جێی قه‌بووڵکردن نییه که فێرگه مامناوه‌ندیی وه‌ها هه‌بێت که ئه‌م ده‌رسه نه‌ڵێنه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌ره که شه‌ش له سه‌دی مامۆستایانی فێرگه مامناوه‌ندییه‌کان هیچ وانه‌یه‌کیان له‌مباره‌وه نه‌بووه. له حاڵێکدا که سه‌د ساڵه په‌رله‌مانی سوید بڕیاری داوه که سێکس و ڕه‌فتاری جینسیی هاوژییان، له قوتابخانه‌کاندا بگوترێته‌وه و په‌نجا ساڵیشه ئه‌م ده‌رسوتنه‌وه‌یه بۆته ئیجباری. له کۆمه‌ڵگاشدا ڕاده‌ی نه‌خۆشیی سیفلیس و کلامیدیا و هه‌وکردنی ڕه‌حم یه‌کجار زۆر بووه و ژماری ئه‌و گه‌نجانه‌ی تووشی تاوانکاریی جینسی بوون له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا ده به‌رامبه‌ر بووه. هه‌ر بۆیه‌ش حوکوومه‌ت ده‌بێ له‌م پێناوه‌دا هه‌ست به به‌رپرسیی خۆی بکا و خولی په‌روه‌رده (واتا کورس) له سه‌ر سێکس و ره‌فتاری جینسیی له په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌دا بۆ مامۆستایان بکاته شتێکی ئیجباری.
مێتتا فیه‌لک‌نر (Metta Fjelkner) سه‌رۆکی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی مامۆستایانی سوید (lärarnas riksförbund) و ئۆسا رێگنر (Åsa Regner) سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی سه‌رانسه‌ریی ڕوونکردنه‌وه‌ی جینسی (RFSU ، Riksförbundet för sexuell upplysning) داوایان له یان بیۆرکلوند وه‌زیری په‌روه‌رده کردووه که وانه‌ی سێکس بۆ مامۆستایان ببێیه ده‌رسێکی ئیجباری.
تالیب یاس هاوکاری به‌شی عه‌ره‌بی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له ناوه‌رۆک و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌و پێشنیاره به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ مێتتا فیه‌لک‌نر دوا و لێی پرسی که بۆ چی گرنگه وه‌ها وانه‌یه‌ک بۆ مامۆستایان ببێته ده‌رسێکی ئیجباری.
مێتتا فیه‌لک‌نر سه‌رۆکی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی مامۆستایانی سوید (lärarnas riksförbund) ده‌ڵێ یه‌که‌م هۆی ئه‌وه‌یه که ئه‌م ده‌رسه له فێرگه‌کاندا ئیجبارییه که‌چی مامۆستایان هیچ خولێکی په‌روه‌رده‌یان له‌مباره‌وه نه‌بینیوه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه که نابێ زانیاریی مامۆستایان له‌م وانه‌یه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ که له سه‌ر ته‌جروبه‌ی خۆیان ساغ بووبێته‌وه.
له مێتتا فیه‌لک‌نر پرسیار کرا: مامۆستایان نه‌توانن وانه‌ی سێکس به قوتابیان بڵێنه‌وه. ئاخۆ هۆیه‌که‌ی چییه؟ له سه‌ر ئه‌م ده‌رسه خوێنده‌وارییان نییه یان خود بابه‌ته‌که هه‌ستیاره؟
مێتتا فیه‌لک‌نر له وه‌ڵامدا گوتی مامۆستایانی ئێستا ئه‌وانه‌ی کۆن نین که پێشتر ئه‌م خوله په‌روه‌رده‌یانه‌یان بینیبێت. مامۆستا نوێیه‌کان ده‌بێ ئه‌م زانیارییانه‌یان به ده‌رس پیگوترابێ. هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وه‌ها زانیارییه‌ک بن که بۆ قوتابییه‌کانیان پیویسته، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ش که بابه‌تێکی دژواره بۆ فێرکردن و پیویستی به زانستی تایبه‌ت هه‌یه که بتوانی له ناو پۆلی فێرگه‌دا گفتوگۆی له سه‌ر بکرێت.
له مێتتا فیه‌لک‌نر پرسیار کرا: هه‌رچه‌ند سه‌د ساڵه که په‌رله‌مانی سوید بڕیاری داوه که سێکس و ڕه‌فتاری جینسیی هاوژییان، له قوتابخانه‌کاندا بگوترێته‌وه و په‌نجا ساڵیشه ئه‌م ده‌رسوتنه‌وه‌یه بۆته ئیجباری به‌ڵام چۆنه ئێستاش که ئێستایه ئه‌م وانه گوتنه‌وه‌یه تووشی گرفت و که‌موکووڕییه؟
مێتتا فیه‌لک‌نر ده‌ڵێ به ڕاستی منیش نازانم.
ئه‌و ده‌ڵێ وانه‌ی سێکس و ره‌فتاری جینسی تێکه‌ڵ به چه‌ند بابه‌تی تریش بووه بۆوێنه بیۆلۆژی، زانستی ئایینی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ شێوه‌یه‌ک بگردرێته پێش که جێی دڵنیایی بێت و ببێته بنچینه‌یه‌ک بۆ وه‌ها ده‌روستنه‌وه‌یه‌ک. من خۆم بۆم هاتۆته پێش که له کاتی وانه‌گوتنه‌وه‌ی زانستی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا لێبڕاو بووم ده‌رسی سێکسیش بڵێمه‌وه بێ ئه‌وه‌یکه خوێنده‌واریی تایبه‌تم له‌م پرسه‌دا هه‌بووبێ و ده‌زانم که گه‌لێ زه‌حمه‌ته. زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان له سه‌ر سێکس و ره‌فتاری جینسی بده‌یته‌وه، زه‌حمه‌ته بزانی کام پرسیار بۆ قوتابیان هه‌ستیاره و کام پرسیار زیاتر بۆیان گرنگه که وه‌ڵامه‌که‌ی بزانن. بۆیه زه‌حمه‌ته که بتوانی پۆلێک به سی که‌س قوتابیی مێرمنداڵ ئیداره بکه‌ی و فێریان بکه‌ی له حاڵێکدا که خۆت هیچی لێنا‌زانیت.
ئه‌و پرسیاره‌ش ئاراسته‌ی مێتتا فیه‌لک‌نر کرا که نه قوتابخانه‌کان و نه کۆمه‌ڵگای سویدیش وه‌ک سه‌د یا په‌نجا ساڵ له‌وه پێشی خۆی ماوه‌ته‌وه و بۆته چه‌ند کولتووره. ئایا له‌م ناوه‌دا پێویسته که ده‌روستنه‌وه له سه‌ر سێکسیش بروانێته کولتووره‌کانی‌تر و به واتایه‌کی دیکه ببێته چه‌ند کولتووره؟
مێتتا فیه‌لک‌نر ده‌ڵێ بێگومان ئه‌وه پێویسته که چۆن مامۆستایه‌ک له سه‌ر مێژوو و جوگرافی و ماتماتیک خاوه‌ن خوێنده‌وارییه و ده‌رس ده‌ڵێته‌وه، له سه‌ر سێکس و ره‌فتاری جینسیش خویندبیتی و بیڵێته‌وه کاتێک مامۆستای پۆلێکه که قوتابیانی هاوچه‌شن نین و هه‌ڵگری پاشخانی جیاوازی کو‌لتوورین.