
پاسپۆرته سویدییه‌کانی جۆری یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش ته‌زویر ده‌کرێن
به پێی ڕاپۆرتێک که ڕۆژی ڕابردوو، یه‌کشه‌ممه، به‌رنامه‌ی کالیبر بڵاوی کرده‌وه ئه‌م پاسپۆرته ساختانه هه‌موو ڕۆژێ له گه‌لێ فڕۆکه‌خانه‌ی جیهان ده‌رده‌که‌ون بۆوێنه له هیندوستان، دوبه‌ی و کوه‌یت. به‌محاڵه‌وه پۆلیسی سوید ئاگاداری ڕێژه‌ی ئه‌و پاسپۆرته ساختانه نییه. ستاففان تیللینگ (Staffan Tilling) به‌رپرسی حقووقیی به‌شی پاسپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سه‌راسه‌ری ده‌ڵێ ده‌زانین که یه‌کجار زۆره به‌ڵام ناتوانین بڵێین ژماره‌یان چه‌نده. به گوێره‌ی قسه‌کانی ستاففان تیللینگ، ئێستا چه‌ند سه‌د هه‌زار پاسپۆرتی سویدی له‌گه‌ڕدان.
وێده‌چێ نزیکه‌ی دوو سه‌د هه‌زار پاسپۆرتی سویدی ئێستا بۆ ئه‌م ئامانجه به کار ده‌هێنرێن. واتا پاسپۆرتی وا که هێشتا ماوه‌یان به سه‌ر نه‌چوه و کاریان پێده‌کرێ. ته‌نانت بێتوو له سویدیش بگیرێن ئه‌وا له وڵاتانی‌تر هه‌روا به‌کار ده‌هێنرێن. خاوه‌نانی ئه‌سڵیی ئه‌م پاسپۆرتانه داوای پاسپۆرتی تازه‌یان کردووه. له یۆتێبۆری که‌سێک هه‌یه که به ماوه‌ی شه‌ش مانگ، دوازده پاسپۆرتی وه‌رگرتووه. ته‌نیا له‌م ساڵه‌ی ئێستادا 37 315 پاسپۆرت ون بوون.
به ده‌یان په‌ناخوازی ئێراقی شاهیدیی ده‌ده‌ن که گه‌لێ که‌س له سوید پاسپۆرته‌کانی خۆیان ده‌فرۆشن یا ده‌یده‌نه په‌ناخوازان تا بتوانن به ڕاحه‌تی پێی بێنه سوید. کابرایه‌کیش به نابه‌دڵی گێڕایه‌وه که جارێکیان پاسپۆرته‌که‌ی فرۆشتووه. ئه‌و که‌سه به ڕێگه‌ی وه‌رگێڕه‌وه گێڕایه‌وه که پاره‌ی پاسپۆرته‌که‌ی که به قاچاخچییه‌کانی فرۆشته‌وه، نارده‌وه بۆبنه‌ماڵه‌که‌ی له عێراق تا پێی به‌ڕێ‌بچن.
به‌شێکی ئه‌و پاسپۆرتانه به ئامانجی چێ‌کردنی پاسپۆرتی ساخته به کار ده‌برێن. پاسه ساخته‌کان به وردی له سه‌ر ئه‌و پاسپۆرته دزراو، فرۆشراو یا به‌خشراوانه ساز ده‌کرێن که باسیان کرا. ته‌نیا لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌میان سه‌ر له نوێ دروست ده‌کرێته‌وه.
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م پێکهاتووه له چه‌ند ناسکه لاپه‌ڕه‌یه‌کی پلاستیکیی تێکته‌نراو که هه‌ر یه‌که‌و هه‌ڵگری نه‌خش و نیگار و زانیاریی تایبه‌ت به خۆیه‌تی. ئه‌و زانیارییانه نهێنین و به چاوی ئاسایی نابینرێن. بۆ ته‌زویرکردنی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه، ده‌بێ ته‌زویرکاره‌که ئه‌و لاپه‌ڕ‌ه ناسکه تێکته‌نراوانه لێک جودا بکاته‌وه و هیچ زانیارییه‌کیش نه‌فه‌وتێنێ.
شتێک که وێده‌چێ نامومکین بێت به‌ڵام ئه‌مڕۆکه ده‌کرێ. شه‌شتین هوێگبهک (Kerstin Högback) پسپۆڕی پاسپۆرتان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سه‌راسه‌ری نازانێ ئه‌م کاره به چ شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌مه پاسپۆرتی ڕاسته‌قینه‌یه که بۆ هاووڵاتییه‌کی سویدی ده‌رکراوه و دواتر ته‌زویر کراوه. ته‌نیا لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می واتا (personsidan) ساخته کراوه ئه‌ویش به شێوه‌یه‌کی زۆر باش. به گشتی ئێمه ئه‌وه‌مان ته‌نیا له نێو عێراقییه‌کاندا دیتووه که پاسپۆرتی سویدی که به باشی ساخته کراوه به‌کار دێنن.
ئه‌و پاسانه ئه‌وانه‌ن که پێێان ده‌ڵێن پاسپۆرتی سوید جۆری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا. واتا نه‌ک پاسه بیومێتریکه‌کان به‌ڵکوو ئه‌وانه‌ی له ساڵی ۲۰۰۳ دا مومکین نه‌بوو ته‌زویر بکرێن. که‌چی ئێستا که‌سانی وا هه‌ن که وه‌ستای ڕه‌وته شیمیاییه‌که‌ی ساخته‌کاریی ئه‌و پاسپۆرتانه‌ن.
شه‌شتین هوێگبهک ده‌ڵێ: ئه‌وه‌نده‌ی ڕواڵه‌ت ده‌گرێته‌وه هه‌موو شتێک وه‌ک پاسپۆرتێکی ئه‌سڵه، ته‌نیا ناوه‌وه‌ی ده‌گۆڕن، واتا وێنه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ی پاسه‌که‌ی بۆ ده‌که‌ن.
به قسه‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی به‌رنامه‌ی کالیبر له گه‌ڵیان دواون، ئه‌و کۆمپیوتێرانه‌ی به‌کار دێن له‌پتاپی زۆر پێشکه‌وتوون و ده‌خرێنه ناو جانتای جۆری دیپلۆماتیک و له ناو قاچاخچییه‌کان خۆیاندا ده‌ستاوده‌ستی ده‌که‌ن. ئه‌و زانیارییانه‌ش که له قۆناغه‌کانی ته‌زویرکردندا پێویستن له سه‌ر مێشکێکی بچووکی کۆمپیوته‌ری ناودێر به (USB-minnen) ده‌کرێن و له نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی له قۆناغێکدا پسپۆڕ و لێزانن ده‌ستاو ده‌ست ده‌کرێن تا ده‌گاته ده‌ست ئه‌و که‌سه‌ی که‌ره‌سه‌ی چاپی هه‌یه. ئه‌م قۆناغه‌ش له‌وانه‌یه به چاپگه‌رێکی ئاسایی بکرێ یا به ده‌زگایه‌کی پێشکه‌وته‌ی ئۆفسێت که نرخه‌که‌ی سه‌دان هه‌زار کرۆنه. سه‌ر له ئاخر کاروباره‌که ده‌گاته لای ئه‌و که‌سه‌ی تێکخه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانه و دواتریش ئه‌وه‌ی مۆره‌کانی لایه.
کالیبر چاوی به پیاوێک که‌وتووه که په‌یوه‌ندیی نێوان ساخته‌کاران جێبه‌جێ ده‌کا. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی پاسه‌که ده‌که‌ن پاریه‌کی باشیان ده‌ست ده‌که‌وێ. له ۲۰ تا ۲۵ هه‌زار کرۆن.
لێی ده‌پرسرێ ئه‌و پاسپۆرته نوێیاش؟ ده‌ڵێ به‌ڵێ هه‌ر پاسپۆرتێکی حه‌زت لێیه بۆت ته‌زویر ده‌که‌ن. ئه‌مه سه‌یر نییه.
لێی ده‌پرسرێ: ئایا قه‌ت پاسپۆرتی ساخته‌ت گرتۆته ده‌ست؟ ده‌ڵێ به‌ڵێ هه‌فته‌ی ڕابردوو، پاسپۆرتێکی وام لابوو.