سوید له بکوژانی کۆنه مه‌ئمووری عیراقی ده‌گه‌ڕێ
پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپو، بۆ هه‌ڵدانی مه‌ته‌ڵۆکی یه‌کێ له سه‌رسوڕهێنه‌رترین رقه‌تڵه سیاسییه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی خۆی، ئاگادارییه‌کی له چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی عێراقیدا چاپ کردووه و داوای هاوکاریی کردووه.
له سه‌ره‌تاکانی ۱۹۸۰دا مه‌جید حوسێن یه‌کێ له مه‌ئمووره‌کانی ئاسایشی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، سه‌رکۆماری له‌ناوچووی عیراق، حازر نه‌بوو درێژه به هاوکاریی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام حوسێن بدات و خۆی گه‌یانده سوید و داوای په‌نابه‌ریی سیاسی کرد که له لایه‌ن به‌رپرسانی سویدییه‌وه قه‌بووڵ کرا. ئه‌و پاش گه‌یشتن به سوید هه‌ڕه‌شه‌ی له حوکوومه‌تی سه‌دام کرد که بێتوو له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژن و منداڵه‌کانی له عێراق نه‌یاری بکه‌ن ئه‌وا ته‌واوی ڕازه‌کانی تۆڕی جاسووسیی سه‌دام حوسێن له عێراقدا ئاشکرا ده‌کات.
به پێی قسه‌کانی کارناسانی ئاسایشی سوید، حوکوومه‌تی سه‌دام حوسێن که له ڕاکردنی ئه‌و مه‌ئمووره زانیارییه‌ی خۆی بۆ سوید و داوای په‌ناخوازییه‌که‌ی یه‌کجار تووڕه ببوو، تاقمێکی بۆ کوشتنی مه‌جید حه‌سه‌ن ڕه‌وانه کرد تا ببێته ده‌رسێک بۆ مه‌ئمووره‌کانی‌تری حوکوومه‌ته‌که‌ی. ئه‌م قه‌تڵه دڵڕه‌قانه له ڕۆژی نۆی جانیڤه‌ریی ۱۹۸۵ دا سه‌ری گرت و بوو به سه‌رسوڕهێنه‌رترین و مه‌زنترین قه‌تڵی سیاسیی دیرۆکی جینایی سوید.
حوکوومه‌تی سه‌دام حوسێن بۆ خستنه دا‌و و کوشتنی ئه‌و مه‌ئمووره زانیارییه‌ی پێشووی خۆی، که‌ڵکی له ده‌سته‌نده‌یه‌کی کاریگه‌ر وه‌رگرت. ئه‌ویش ژنێکی جوان و له‌باری عێراقی به ناوێکی خوازراوه‌وه که له‌گه‌ڵ دوو پیاوکوژ به دێنه ستۆکهۆڵم. ئه‌و ژنه خۆی ده‌خاته سه‌ر ڕێی مه‌جید حه‌سه‌ن و ده‌توانێ له ڕۆژی نۆی جانیڤه‌ریی ۱۹۸۵ دا بیکێشێته یه‌کێ له ژووره‌کانی هۆتێلی ئارکادیا له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم.
له‌م ژووره‌ی هۆتێلدا دوو مه‌ئمووره ئاسایشه‌کانی ڕژێم، چاوه‌ڕێی هاتنی کۆنه هاوکاری خۆیان ده‌کرد. هه‌ر له‌وێ مه‌جید حه‌سه‌ن ده‌کووژن و له‌شی به شێوه‌یه‌کی دوور له زه‌ین ده‌ئه‌نجنن و ده‌یکه‌نه ۴۸ له‌ت. دوو مانگ دواتر ئه‌و ئه‌ندامه له‌تکراوانه‌ی له‌شی مه‌ئمووره‌که‌ی ئاسایشی عێراقی له شه‌ش کیسه‌ی نایلۆن، عه‌لاگه و دوو جانتای ده‌ستیدا له حاڵێکدا که فڕێدرابووه سه‌ر به‌فر، له کلێسه‌ی گروودینگێ له گه‌ڕه‌کی تومبا له ستۆکهۆڵم ده‌دۆزنه‌وه.
شه‌ش مانگ دوای ئه‌و ڕووداوه، پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ، ئه‌و ژنه‌ی مه‌جیدی هێنابۆوه شوێنی قه‌تڵ که‌شف ده‌کا و وێنه‌یه‌کی لێ ده‌ست ده‌که‌وێ. هه‌ر ئه‌وکات حوکمی ده‌ست به‌سه‌رکرانی ئه‌و ژنه له نه‌بوونیی خۆیدا ده‌رده‌چێ به‌ڵام پۆلیس هه‌رگیز ناتوانێ بیگرێ.
فایلی ئه‌و قه‌تڵه پاش دوو ساڵی‌تر له به‌ر درێژخایاندنی ماوه‌ی به سه‌ره‌نجامگه‌یاندنی، بۆ هه‌میشه داده‌خرێ. هه‌ر بۆیه‌ش پۆلیسی ئاسایشی سوید له کۆتایی مانگی ئوکتۆبره‌وه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ژنه له ڕۆژنامه‌کانی عێراقیدا داوای له خه‌ڵک کرد که ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاگاداری شوێنی ژیانی ئه‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئاسایشی سوید په‌یوه‌ندی بگرێ. پۆلیسی ئاسایش هه‌روه‌ها هیواداره که وێنه‌ی ئه‌م ژنه له‌لایه‌ن عێراقییه‌کانی نیشته‌جێی سویدیشه‌وه بناسرێته‌وه. وێنه‌که هی ساڵای ۱۹۸۳ یا ۱۹۸۴ه.
پۆلیسی ئاسایش له گشت قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا، چه‌ند کارمه‌ندێکی باڵوێزخانه‌ی عیراق له ستۆکهۆلمی به گومانلێکراوی به‌ڕیوه‌بردنی قه‌تڵه‌که زانیوه به‌ڵام به پێی پارێزراوبوونیان له به‌ر هۆی دیپلۆماتیک، نه‌یتوانی که‌سیان ده‌سگیر بکات. هه‌ڵبه‌ت له‌و جێیه‌وه که پارێزراوبوون به هۆی دیپلۆماتیک ، شتێکی تاهه‌تاییه، سوید ئێستاش ناتوانێ سه‌ر به خۆ ئه‌و کارمه‌ندانه ده‌ستگیر بکات. که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له عیراق له‌ناوچووه بێتوو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی پێشووی باڵوێزخانه‌ی عێراق له ستۆکهۆڵم، بناسێنرێن ئه‌وا سوید ده‌توانێ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و پارێزراوییه بکات و داوای ته‌سلیمکردنه‌وه‌یان بۆ سوید له حوکوومه‌تی نوێی عێراق بکات.
پۆلیسی ئاسایشی سوید له‌و که‌سانه‌ی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌کیان له‌م ژنه هه‌یه که به ناوی خوازراوه‌وه، ئه‌و کۆنه مه‌ئمووره‌ی ڕژێمی سه‌دامی کێشایه شوێنی قه‌تڵ، داوا ده‌کات که له ڕێی ته‌له‌فۆن، نامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی، یا ناونیشانی ئه‌و دایره‌یه په‌یوه‌ندی بگرن. له سه‌ر ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه ده‌کرێ به زمانانی عه‌ره‌بی، کوردی، ئینگلیزی و سویدی قسه بکه‌یت.
توماس لیندستراند سه‌ردادستانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له دادگای ئاسایش له سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه ده‌دوێ و ده‌ڵێ په‌روه‌نده‌ه‌که هه‌رگیز وه‌لاوه نه‌نرا و بۆ وێنه جه‌میله له له مانگی دێسه‌مبه‌ری ١٩٨٥دا له نه‌بوونیی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
دواتر به سه‌رنجدان به وه که ئه‌و قاتڵه به‌بێگومان یه‌کێ له مه‌ئمووره‌کانی سه‌دام بوو، ئێمه له یه‌که‌م قۆناغدا ئه‌وه‌ی ده‌مانتوانی له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له سویددا بیکه‌ن کردمان. ئێستاش هه‌ندێ کاری توێژینه‌وه‌ش له عێراق هه‌یه که له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام له سه‌ر حووکم بوو ئیمکانی نه‌بوو بکرێن و ته‌نانه‌ت پرسیاریشی لێبکرێ چونکه باسی یه‌کێ له مه‌ئمووره‌کانی خودی ئه‌و بوو.
په‌روه‌نده‌که هه‌میشه هه‌روا کراوه بوو به‌ڵام نه‌ده‌کرا هیچ بکه‌ی. دوایه‌ش له ساڵی ٢٠٠۳دا دیاره بوو به شه‌ڕ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هێور نه‌بۆته‌وه به‌ڵام دیاره ناکرێ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌دام هه‌ڵیسه‌نگێنی و هیوایه‌ک هه‌یه که هه‌ندێ زانیاری ده‌سکه‌ون.
با ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌که‌ین که له دوایین ڕۆژی فێبرواریی ١٩٨٦دا ئولۆف پالمێ سه‌رۆکوه‌زیری سوید کوژرا و هه‌موو هێزێکی حوکوومه‌تی بچووکی سوید ته‌رخان درا به توێژینه‌وه و هه‌ڵێنانی مه‌ته‌ڵۆکی ئه‌و قه‌تڵه.
تووماس لیندستراند ده‌ڵێ ئێمه هه‌ندێ له‌مباره‌وه کارمان کردووه به‌ڵام جارێ ناتوانم باسی لێوه بکه‌م.ئه‌وه‌ش ده‌زانی که وا نییه خه‌ڵک خۆی به دڵخوازی خۆی بێته پێشه‌وه و پاش ئه‌و ماوه درێژه له سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه بدوێ چونکه ده‌کرێ له سه‌ر ئه‌و گومانه بیت که ئه‌و که‌سه‌ی زانیارییه‌کی له‌مباره‌وه هه‌یه خۆی له کێشه‌که نزیک بووبێ و ده‌ترسن خۆیان پێوه بن و ببنه جێ گومان.
توماس لیندستراند سه‌ردادستانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له دادگای ئاسایش ده‌ڵێ محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لسه‌حاف که به بۆبی به‌غدا ناوی ده‌رکردووه له پاییزی ساڵی ١٩٨٥دا هاته سوید و بوو به باڵوێزی عێراق واتا نزیکه‌ی شه‌ش مانگ دوای دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراو. بۆیه ده‌توانین بڵێین که ئه‌و ئه‌و کاته له سوید نه‌بوو.
توماس لیندستراند ده‌ڵێ ئێمه هیچ زانیارییه‌کی وامان له سه‌ر ئه‌و ژنه نییه به‌ڵام پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی به دواوه‌یه‌تی و حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنێکیشی له وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌یه به‌ڵام هیچ ئاکامێکی به‌دواوه نه‌بووه. ئێمه وێنه‌یه‌کمان لێی هه‌یه و ناوێک که له سه‌ر پاسپۆرته‌که‌ی هه‌بووه و ده‌شزانین که ناوی خۆی نییه و هه‌ڵگره‌که‌ی ژنێکی‌تره، ژنێکی گه‌مێ به‌ته‌مه‌نتر که ته‌نانه‌ت مردووشه. بۆیه ده‌تواانین ئه‌وه بێژین که ئه‌و به پاسپۆرتێکی ساخته هاتۆته سویدێ.