
سمینارێک له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌رله‌مانی سوید
له سه‌عات یه‌کی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٢/١١/٢٠٠٧ سیمینارێک له هۆڵی (Forstakammarsalen) هه‌ڵکه‌وتوو له پارله‌مانی سوید له ریکس پلانی ستۆکهۆڵم، بۆ دوان له سه‌ر ئارێشه‌ی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێکهات که چه‌ند پرسیاری مه‌زنی له ده‌ستووری لێدوانی خۆیدا دانابوو:
- ئه‌وه‌ی که سوید و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له پێناو یارمه‌تیگه‌یاندن به پێشکه‌وتنی دیموکراسی له‌م ناوچه‌یه‌ی جیهان ده‌توانن چی بکه‌ن؟
- خاڵێکی‌تری جێی گفتوگۆ ئه‌وه بوو که چ ده‌رسێک ده‌کرێ له‌و دژوارییانه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ پێکهێنانی ئامانجی ئارامی و گه‌شه‌ی ناوچه‌که ده‌سته‌ویه‌خه‌یانه وه‌ربگیرێت.
- خاڵی هه‌ره دواییش ئه‌وه که له هه‌مبه‌ر ئیسلامی سیاسیی و توندڕه‌ویی ئایینی‌دا ده‌بێ چ هه‌ڵوێستێک بگیرێ.
سیمیناره‌که به ده‌ستپێشخه‌ریی حیزبی لیبرالی گه‌ل، فۆلکپارتیێت پێکهاتبوو و تێیدا بۆوێنه بانگێشتنی هه‌ندێ سیمای ناسراوه‌ی سیاسیی کورد و عه‌ره‌ب کرابوو له عێراق، باشووری کوردستان، لوبنان و میسر.
به‌ڕیوه‌به‌ری کۆڕه‌که خانمی سێسیلیا مالمستروێم (Cecilia Malmström) بوو که وه‌زیری سویده له په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا واتا (Sveriges EU-minister). زمانی کۆڕه‌که‌ش سویدی و ئینگلیزی بوو.
به‌ختیار ئه‌مین‌ی کورد وه‌زیری پێشووی مافی مرۆڤ له یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی کاتیی عێراقی پاش سه‌دامدا، له قسه‌کانی خۆیدا به زمانی ئینگلیزی لێکدانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر کێشه گرنگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆوێنه هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان پێشکه‌ش کرد و گوتی ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه که هه‌رچه‌ند دنیای ئیسلام نزیکه‌ی حه‌وت تا ده له سه‌دی پانتایی جیهانی داگرتووه به‌ڵام به‌رپرسێتیی پتر له سی له‌سه‌دی کێشه توندوتیژیی و کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی دنیای له سه‌ر شانه. به‌ختیار ئه‌مین پێی وابوو که ئاسته‌نگییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی جیهان و به‌تایبه‌ت نه‌بوونی دیموکراسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مه نه‌خۆش و ئیکسپایه‌ر بووه‌ی له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه به میرات ماوه‌ته‌وه و پێویسته چاکسازیی تێدا بکرێ یا ئه‌وه‌ی به‌جارێ بگۆڕدرێ.
به‌ختیار ئه‌مین پێی وابوو که ده‌بێ بۆ ئه‌م کاره ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه که تێیدا که‌مترین بایخ درابێته به‌کارهێنانی هێز‌ی سوپایی. ئه‌و لایه‌نگری چاره‌کردنی ئه‌مریکایی کێشه‌که نه‌بوو که به پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ناوبانگه و تا ئێستا زیاتر به له‌شکرکێشیی سوپاییه‌وه به‌نده و ده‌یگوت به چه‌ک دیمۆکراسی به دیاریی ناهێندرێ، به‌ڵکوو ده‌یه‌ویست تێکه‌ڵاوییه‌ک بێ له‌گه‌ڵ هه‌وڵی شێوه ئه‌ورووپاییش که تێیدا نه‌رمونیانی و له‌به‌رچاوگرتنی تایه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌لانی ناوچه‌که گرنگیی پێده‌درێ.
هه‌رچه‌ند دوکتور خالید ساڵح وه‌ک قسه‌بێژی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشتنی ئه‌و کۆڕه کرابوو به‌ڵام گوتی ئه‌و وه‌ک مامۆستایه‌کی زانکۆ و ئاکادیمیسیه‌ن ده‌دوێ،هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵ سێسیلیا مالمستروێم، پێشتر له زانکۆی یۆتێبۆری مامۆستای زانستی سیاسیی بوون.
خالید ساڵح زیاتر له سه‌ر عێراق و کوردستانی باشوور دوا و گوتی جارێ هیوایه‌کی زۆر بۆ عێراقێکی یه‌کپارچه و به‌هێز به‌دی ناکا. ئه‌و به نیشاندانی چه‌ند وێنه‌سلایدێک له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌ی سه‌رۆکی گرووپ و دیتنه‌جۆراوجۆره‌کانی عێراقی به پێکهاته‌ی گه‌له‌ک دژ به‌یه‌ک له به‌غدا دانیستبوون و تاووتوێی ده‌ستووری نوێی وڵكاتیان ده‌کرد وه‌بیری هێنایه‌وه که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جار بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گفتوگۆی وه‌ها ده‌گمه‌ن له سه‌ر ده‌ستوور بێته گۆڕێ و سه‌ر له ئاخر په‌سندکرانی که جێی گومانی گه‌لێ که‌س بوو وه یه‌ک له‌وان به‌رنامه‌ی ئاکتوێلی تله‌فزیۆنی سوید که چه‌ند سه‌عاتێک به‌ر له په‌سندکرانی، به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ خالید ساڵح په‌یوه‌ندییان گرتبوو به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی دیتنی ئه‌ویان زانی که ده‌یگوت گومانم له‌وه دانییه که په‌سند ده‌کرێت، هه‌رگیز و هه‌رگیز، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، نه‌یانه‌ویست جارێکی‌تر موقابه‌له‌ی بکه‌ن.
ئه‌و گله‌یی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له کارل بیلد وه‌زیری سه‌ره‌وه‌ی سوید هێنایه گۆڕێ که سه‌فه‌ری کرده عێراق به‌ڵام له کوردستان دانه‌به‌زی و نه‌یویست سه‌ردانی ئه‌و به‌ده‌یان و سه‌دان کورده سویدییانه بکات که ئێستا له باشووری کوردستان وه‌زیر و به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستن.
هه‌ر دوو به‌شداری کورد، به‌ختیار ئه‌مین و خالید ساڵح داکۆکی‌یان له گرنگیی ده‌وری سوید کرد بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به پێشکه‌وتنی ڕه‌وتی ناهه‌مواری دیموکراسی له عێراق و باشووری کوردستاندا و داوایان لێکردن که بێن و له‌وێ سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن و له‌و پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ کورد و عێراقییه‌کان بن.
دواتر گشت میوانانی ئاخێوه‌ر به‌رسڤی پرسیاری به‌شداربووانیان داویه‌وه که نزیکه‌ی په‌نجا که‌س ده‌بوون.