چه‌ند کورته هه‌واڵێکی ڕۆژ
به‌پێی پیوه‌ری ئابوری Konjunkturinstitutetئنستیتیوتی دۆخی بازاڕله سوید ده‌رکه‌وتوه که خێزانی سویدی له به‌ڕیوه‌بردنی لایه‌نی ئابوری خیزانیدا بێ هیوایی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به ئابووری گشتی سوید . ئه‌مه یه‌که‌م جاره له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده بێ هیوایانه چاو له ئاستی ئابوری سوید به‌و نزمیه بکه‌ن. به‌ڵام ڕونکردنه‌وه‌ی ئنستیتیوتی دۆخی بازار و ڕونکردنه‌وه‌یان بۆئه‌م بێ هیواییه‌ی خێزانی سویدی به‌رامبه‌ر به ئاستی نزمی ئابووری سوید ئه‌وه‌یه، که پێوانه‌که له‌مانگی یونیدا کراوه ئه‌وکاته‌ش نرخی به‌نزین و خواردن ئێجگار به‌رزبوو. ئه‌م بێ هیواییه ته‌نها له‌ئاستی خیزاندا نیه به‌ڵکو کارگه‌کانیش بێهیوایانه جا‌و له ئابووری سوید ده‌که‌ن سه‌ره‌رای ئه‌و پێشکه‌وتن وقازانجه باشه‌ی که کارگه‌کان و که‌رتی بیناکردن به‌خۆیه‌وه بینیوه. Mats Dillen به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی له ئنستیتیوتی دۆخی بازاڕ پێی وانیه ئه‌م دۆخه ی بازاڕبه هه‌ڵئاوسان وه‌سف بکرێت سه‌ره‌رای دابه‌زینی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری له‌م دواییانه‌دا.
...............................................
له درێژه‌ی چالاکیه‌کانی Europrideفیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ناسراوبه pride festiva تایبه‌ت به که‌سانی هۆمۆسێکسوێل و بیسهکسوێل و ترانسپهرسۆنهر واتا که‌سانێک که ئاره‌زووی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندی جنسی له گه‌ڵ هاوره‌گه‌زی خۆیان ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه‌ی pride له ستۆکهۆلم خه‌ریکی به‌ڕیوه‌بردن و ڕێکخستنی هاوکاریهکن له ئاستی نێونهتوهیدا، بۆ بهروهپێشخستنی پرسه‌کانی ئه‌و گروپه له‌ل کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌وان خه‌ریکن سندوقێکی تایبه‌ت دابمه‌زرێنن که داهاته‌که‌ی به‌کار ده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵمه‌تی وشیارکردنه‌وه‌و زانیاری بڵاوکردنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر بڕیارویاسادانن له وڵاتانی ئه‌وروپادا به‌شیوه‌یه‌ک که له داڕشتنی یاسادا به‌رژه‌وه‌ندی گروپی هاوڕه‌گه‌زخوازان له‌به‌رچاو بگیرێت.
.............................................
Margot Wallström ئه‌ندام له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپادا EU داوا له ئه‌ندامانی ئه و یه‌کێتیه ده‌کات که پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارنامه‌ی هاوبه‌شی نهتوهیهگرتووهکان ده‌رببڕن له‌ڕیی ئمزاکردنهوه له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی که تاوانی ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر ژنان وه‌ک تاوانی تاوانکارانی شه‌ڕ چاو لێبکرێت. تائێستا ته‌نها 7 له 27 ئه‌ندامی یه‌کگرتووی ئه‌وروپا ئمزا ئه‌و بڕیارنامههاوبهشهی نه‌توه یه‌کگرتووه‌کانیان کردوه .
بڕیارنامه‌که که به بڕیاری 1820 و1325 ناسراوه، تێیدا هاتوه که ڕێژه‌ی نوێنه‌ران له‌ڕه‌گه‌زی ژن له هه‌موو ئاسته جیاوازه‌کانی بڕیارداندا پیویسته به‌تایبه‌ت له بڕیاره سیاسیه‌کاندا تایبه‌ت به ئاسایشی ژیانی ژنان. له حاڵی حازردا ژنان له‌سه‌دا 70 ی بێده‌رامه‌تان و هه‌ژاری ئابووری پیک ده‌هێنن. هه‌روه‌ها له‌و وڵاتانه‌ی که جه‌نگی تێدایه ژنان له‌هه‌موان زیاتر توشی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دێن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه هاوکااریهکی نێونه‌توه‌یی بۆ پاراستنی ئاسایشی ژنان ته‌نها پاراستنیان له لێدان و کوشتن به پاساوی شيرهف ناگرێته‌وه به‌ڵکو ده‌بێت ژیانیان له هه‌ڵاواردنی ئابوریش وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا به نایه‌کسانی ئابووری ناسراوه بپارێزرێت.