غیره‌تی (ئازایه‌تی) سڤیلیی وه‌ک یاسا؟
باشه مرڤ ئه‌بێ چی بکات کاتێک ئه‌بینێ که‌سێک خه‌ریکه زوڵمی لێ ئه‌کرێت؟ هه‌ر سه‌یر بکات یان خۆی تێوه‌ردات؟ دوو که‌س که شه‌ڕ ئه‌که‌ن له یه‌کیان ئه‌که‌یته‌وه یان به لایانا ئه‌ڕۆیت وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچت نه‌دیبێ؟ پاییز حوکمه‌ت ئاراستهنمایهک ئه‌نێرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر به یاسا کردنیcivilkurage واته هه‌ست کردن به به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا.
سێباستسێباستیان ڤالین که گوێی له قیژه‌ی ژنێک بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کرد، بڕیاری دا چاوپۆشی له ڕووداوه‌که نه‌کات و یارمه‌تی ژنه‌که بدات. به‌ڵام ئه‌و لێره‌دا تووشی شه‌ڕ بوویان ڤالین ئه‌ڵێ: بینیم که ژنێک له سه‌ر جاده‌که که‌وتووه، ئه‌گری و ئه‌قیژێنێ و پیاوێکیش خۆی به سه‌ریدا چهماندبووهوه و مشتی بۆ به‌رز کردبووه‌وه. سباستیان چوو بۆ لای ژن و پیاوه‌که‌و ئه‌حواڵی ژنه‌که‌ی پرسی. ڤالیین ئه‌ڵێ: دیتم که ژنه‌که زۆر ئه‌ترسێ و ئه‌گری و ئه‌قیژێنێ. ئه‌و له سه‌ر جاده‌که پاڵ که‌وتبوو و ئوتۆمبیلیش هاتووچۆیان ئه‌کرد. به ڕاستی له دۆخێکی خراپ‌دا بوو.
پیاوه‌که ژنه‌که‌ی له سه‌ر جاده‌که هه‌ڵسانده‌وه و به سێباستیانی وت: تا چرکه‌ی تر ئه‌بیت لێره بڕۆیت. به‌ڵام سێباستیان شوێنه‌که‌ی به جی نه‌هیشت. که بینیم که ژنه‌که زۆر ئه‌ترسێ، به پیاوه‌که‌م وت که ناڕۆم، 2 جار به که‌لله لێیدام و لوتمی به ته‌واوی شکاند.
که‌سێک له‌و نزیکانا تهلهفوونی بۆ پۆلیس کردبوو و هاتن و پیاوه‌که‌یان برد. سێباستیان چه‌ندیین جار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کرد و پیاوه‌که‌ش مه‌جبوور کرا خه‌رمانه واته skadestånd بدات.
له‌وانه‌یه زۆر جار بیرتان کردبێته‌وه که سوێدی یان ئۆرووپایی به گشتی زۆر جار کاریان به سه‌ر هیچ که‌سێکه‌وه نیه و خۆیان تێکه‌ڵی گرفتی که‌س ناکه‌ن.
به‌ڵام پاییز حوکمه‌ت ئاراستهنمایهکهی بۆ به یاسا کردنیcivilkurage واته ئازایه‌تی مه‌ده‌نی یان یارمه‌تی دانی خه‌ڵک له کاتی پێویستدا، ته‌واو ئه‌کات. یاسایه‌ک که خه‌ڵک مه‌جبوور ئه‌کات خۆیان له شه‌ڕ و داوا وه‌رده‌ن و ناوبژی بکه‌ن.
کریستدموکراتهکان پێشنیاری حیزبی خۆیان بۆ به یاسا کردنی civilkurage پێشکه‌ش کردووه و پێیان وایه له لایه‌ن حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی تریشه‌وه پشتگیریان لێوه ئه‌کرێ. به‌ڵام که‌سێک که دووشکی ده‌رئه‌بڕی له سه‌ر ئه‌م پرسهSven Albin ئه. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تاوانکارانی هه‌رێمه له ڤهسترا یۆتالاند.
ئه‌م یاسایه چۆن به‌ڕێوه ئه‌چێت، کێ به‌ڕێوه‌ی ببات و چۆن؟ ناتوانین خه‌ڵک مه‌جبوور که‌ین که ناوبژی بکه‌ن و ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. زۆر شت هه‌یه که من ئه‌مه‌وێ لێ بکۆڵمه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بتوانم شتێک بکه‌م. به‌ڵام به بڕوای من شتی تر هه‌یه ئه‌توانین بیکه‌ین بۆ نموونه متمانه و باوه‌ڕ دروست کردن. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌بنه شایه‌تی ڕووداوه‌کان شایه‌تی بده‌ن.
که‌سێک که زۆر به خێرهاتنی ئه‌م یاسایه ئه‌کات ئان هۆڵمداله که مه‌سئوولی ده‌زگای قوربانیانی تاوانه له یۆته‌بۆری. ئه‌و زۆر قوربانی ئه‌بینێ و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه زۆر سۆپاسمهندن کاتێک که‌سێک یارمه‌تی داون. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌زانن شایه‌تێک هه‌یه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه نه‌کردووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیویانه هه‌ست به نائومێدییه‌کی گه‌وره ئه‌که‌ن.
یانی تۆ پێت باشه که به‌رپرسیارییه‌تی تاکه‌که‌س به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا بکرێ به یاسا؟
به‌ڵی، وا دیاره پێویسته.
هه‌م په‌ر ئالبین و یئان هۆلمگرێنیش داوا له خه‌ڵک ئه‌که‌ن باش بیر بکه‌نه‌وه کاتێک ناوبژی ئه‌که‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌توانن شه‌ڕانی بن، تاسیری ده‌رمانی هۆشبه‌ریان له سه‌ر بێت یان چه‌کیان پێ بیت. به‌ڵام ئان هۆڵمدال ئه‌ڵی هه‌میشه شتێک هه‌یه مرۆڤ له‌و کاتانه‌دا ئه‌توانێ بیکات.
مرۆڤ ناچێت ناوبژی بکات ئه‌گه‌ر پیاوێک هه‌م مه‌ست بێت و چه‌قۆشی پێ بێت، ئه‌و کاته ته‌له‌فوون بۆ ژماره‌ی112 که ژماره تهلهفوونی پۆلیسه له کاتی پێداویستی ته‌نگانه‌دا ئه‌که‌یت.
جاری وایه ده‌ره‌نجامی ڕووداوه‌کان خراپتر له‌وه‌ی سێباستیان ڤالینیشی له ده‌رئه‌چی.
کاتێک پیاوێکی 60 ساڵانه به‌ره‌ورووی چه‌ند به‌نزین دزێک بووه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا، به ئوتومبیله‌که‌یان کردیانه ژێره‌وه‌و کوشتیان.
باشه بۆ سێباستیان ڤالین چۆن بوو، ئایا ئه‌و ترسا؟
ڤالین ئه‌ڵێ: زۆر بیرم نه‌کرده‌وه، هه‌رکه دیتم ژنه‌که له سه‌ر جاده‌که ڕاکشابوو ئه‌گریا و ئه‌یقیژاند، هه‌ستم کرد که پێویستی به یارمه‌تییه. پیا نه‌گه‌یشتم بیر بکه‌مه‌وه که پیاوه‌که‌ی تووشی شه‌ڕم ئه‌کات. ته‌نیا شتێک که بیرم لێ کرده‌وه ئه‌وه بوو که یارمه‌تی ژنه‌که بده‌م. مرۆڤ نابێ بیر له‌وه بکاته‌وه که تووشی شه‌ڕ ئه‌بێت، ئه‌و کاته که‌س کاردانه‌وه له خۆی نیشان نادات و هیچ ناکرێ.
semire.zareisr.se