چه‌ند هه‌واڵی گرنگی ڕۆژی سوید
چوارشه‌ممه ٢۴/٩/٢٠٠٨
کارتێکی پێناسه‌ی نوێ (id-kort)، به تایبه‌تی ده‌درێته ئه‌و که‌سانه‌ی هاووڵاتیی سوید نین به‌ڵام، ئیزنی مانه‌وه‌یان له سوید هه‌یه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه، خاوه‌نی هیچ جۆره کارتێکی پێناسه نین. نیامکۆ سابوونی وه‌زیری هاووگونجی و یه‌کسانیی سوید
ڕۆژی ڕابردوو، حوکوومه‌تی سوید، ئه‌و ئه‌رکه‌ی خسته سه‌ر شانی دایره‌ی باج (Skatteverket) تا ئه‌و کارته پێناسانه ئاماده بکات و وا مه‌زه‌نده ده‌کرێ که تا هاوینی ساڵی داهاتوو، ته‌واو بن. وا بیری لێکراوه‌ته‌وه که ئه‌و کارتانه بکرێ له چل و چه‌ند ناوچه‌ی سویددا، وه‌ربگیرێن. بۆ ئه‌م شته چیدی پۆلیس، ئه‌رکی دانی کارتی پێناسه، ناگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
نیامکۆ سابوونی ده‌ڵێ: ئێمه پێشتر له ڕێی سندووقی خزمه‌تی سوید (سڤێنسک کاسا سێرڤیس) که چه‌ند ساڵ له‌وه پێش به جێگه‌ی دایره‌ی پۆست دانران، ئه‌و کاره‌مان ده‌کرد و به یارمه‌تیی نیشانه‌ی تایبه‌تیی ناودێر به سیس.
هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و کارتانه ده‌بێ مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو، ته‌واو بکرێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رنامه‌داڕشتنه‌ی حوکوومه‌ت بۆ نموونه بۆ به‌شداریی ئه‌و که‌سانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له به‌ر چاوی گرتووه. ئه‌مه جگه له کاری ئاسایی ڕۆژانه وه‌ک به‌کرێ گرتنی فیلم و کڕینی خواردنه‌وه له فرۆشگه‌کانی ناودێر به سیستمبولاگت.
خزێنه‌داریی گشتیی وڵات، (Riksgälden) که ده‌زگه‌ی دارایی ده‌وڵه‌تی سویده و گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریی له سه‌ر بازاڕی سووددا هه‌یه، بۆ ڕزگارکردنی سوێدبه‌نک، له قه‌یرانێک که ره‌نگه مانه‌وه‌ی تووشی مه‌ترسیی جیدیی بکات، بڕیاری داوه که سه‌رجه‌م په‌نجا میلیارد کرۆن، یارمه‌تی بدات.
هه‌رچه‌ند سوید به‌نک، به‌سوودترین بانکی سوید بووه به‌ڵام ئه‌مه به ڕواڵه‌ته‌که‌یه‌وه ده‌رناکه‌وێت و به له‌رزۆکترین بانک ده‌ناسرێ.
ئه‌وه‌ی که بانکه‌کان ده‌توانن پاره له یه‌کتر به قه‌رز وه‌ربگرن، گوشاری له سه‌ر سیسته‌می بانکه‌کانی سوید که‌م کردۆته‌وه و وای کردووه که گشت بانکه سویدییه‌کان، تا ئێستا له سه‌ر پێ ڕاوه‌ستن و هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێنه‌وه.
کۆمیسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پێشنیارێکیان له سه‌ر لانی زۆری نرخی SMS و به‌کارهێنانی ئینترنێت به موبایل له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له ناو یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا پێشکه‌ش کردووه. له گوێن ئه‌و پێشنیاره، نرخی ناردنی کورته نامه (SMS)، له‌وانه‌یه ببێته نیوه‌ی نرخی ئێستا و بگره که‌متریش. به‌سه‌رهاتی وا که له سه‌ر نرخی زۆری ناردنی ئێس ئێم ئێس له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، ده‌دوێن که‌م نین.
ڕه‌نگه یه‌کێک له‌و چیرۆکه ناخۆشانه ئه‌وه بێ که که‌سه‌که به هه‌ڵه قامکی وه دوگمه‌ی ئینترنێت که‌وتبێ و له بیری چووبێ موبایله‌که‌ی سه‌یر بکا و له گۆشه‌یه‌کی جانتاکه‌ی دایناوه و له‌م بابه‌ته. به‌ڵام به پێی پێشنیاری کۆمیسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، ئیتر نرخی وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌ک سه‌ر به ئاسماندا ناکێشێ.
له باری ته‌کنیکییه‌وه، بێتوو که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بیه‌وێ ئێس ئێم ئێسێک بنێرێته وڵاتی خۆی، یا بچێته سه‌ر ئینترنێت، ئه‌وا ده‌بێ پێشتر له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کدا، شه‌ریکه‌که ئاگادار بکرێته‌وه. به‌مه‌ش ده‌ڵێن ره‌ومینگ. ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌یه که له لایه‌ن شه‌ریکه بیانییه‌کانه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی پاره‌په‌یداکردن و گران حیسابکردن. نرخه‌کان ئێستا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوین، بۆ به‌کارهێنانی ئینترنێت تا٢٠ کرۆن له هه‌ر مێگابایتێکدا ده‌ڕوا. ئێستا کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا داوا ده‌کا که ئه‌و نرخه، لانی زۆر ببێته ده کرۆن له هه‌ر مێگابایتێکدا. هه‌روه‌ها نرخی ناردنی ئێس ئێم ئیسیش ته‌نیا کرۆنێک زیاتر بێ نه‌ک زۆرتر.
ئه‌و پێشنیاره، ناردراوه‌ته په‌رله‌مانای ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی په‌سند بکرێت.
تراموایه نوێیه‌کانی باژاری یۆتێبۆری (سپۆرڤاگن) که له ئیتالیا کڕدراون، گه‌لێ گرفتیان لێکه‌وتۆته‌وه. هه‌رچه‌ند حه‌وت ساڵه، چل دانه له‌و تراموایانه، کڕدراون به‌ڵام هێشتا سی دانه‌یان زیاتر بڕێنه‌کراونه‌ته سوید. نیوه‌ی ئه‌وانه‌ش که هاتوون، نه‌کراوه بخرێنه کاره‌وه. له گوێن لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که به‌رنامه‌ی ڕاپۆرتی تله‌فزیۆنی سوید کردوویه‌تی، حه‌فتا میلیۆن کرۆنی دیکه ده‌بێ سه‌رف بکرێ تا بشێ ئه‌و تراموایانه به‌کار بهێنرێن.
له‌م ناوه‌دا نه موسافیران و نه شۆفیره‌کانیش به‌م تراموایانه ڕازین.
خانمێک به هه‌واڵنێری تله‌فزیۆنی سوێدی گوت ترامواکان زۆر به ته‌کانن و دانشتنیان ناخۆشه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پشتاوپشت دابنیشیت.
کێنت کلێم، نوێنه‌ری شۆفیر تراموایه‌کانی یۆتێبۆری له بواری ئاسایشی کاره‌وه ده‌ڵێ ئه‌و تراموایانه وێده‌چێ هێشتا به ته‌واوی حازر نه‌بن، بۆیه ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێین حازر بن و ئاسایشی شۆفیره‌کانمانی پێ ده‌سته‌به‌ر که‌ین.
بۆ باسکردن ده‌شێ که تا ئێستا سی شۆفیر له به‌ر ئه‌و ته‌کانانه‌ی ترامواکان هه‌یانه، نه‌خۆشنووس کراون. که‌چی ته‌نیا تاکه یه‌کێک له‌و تراموایانه، که‌ره‌سی به‌رگری له ته‌کانی لێ دانراوه. سه‌یرتر له هه‌موو ئه‌و شتانه ئه‌وه‌یه، که ناوه‌ندی به‌رپرسی هاتوچۆکانی ڕێگه‌ی ئاسن، ترافیک کۆنتوورت، ده‌یه‌وێ دیسان چه‌ندین تراموای دیکه‌ش، هه‌ر له هه‌مان کارخانه بکڕێ و به‌کاریان بهێنێ.
ئولوف سڤێدێ لید، نووسه‌ری سویدی که به تایبه‌ت به نووسینی ڕۆمانی پۆلیسی، به ناووده‌نگ بوو، پاش ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد. یه‌که‌مین کتێبی سڤێدێ لید، له ساڵی ١٩٦۴ بڵاو بۆوه. له ساڵانی ١٩٧٠دا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری ناسراو، له‌یف سیلبێرسکی، بۆ نووسینی ڕۆمانی پۆلیسی هاوکاریی کرد که ئااکامه‌که‌ی بوو به ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تییه‌ک له چیرۆکه‌کانیدا به ناوی سامویێل رووسن‌باوم که پارێزه‌رێکی مووسایی بوو. هه‌ندێ له ڕۆمانه‌کانی، کراونه‌ته فیلمی سینه‌مایی و تله‌فزیۆنی.
سه‌وزه و دانه‌وێڵه، بۆ ڤاکسینی دژه هیڤ، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی نه‌خۆشیی ئایدز، تاقی‌ده‌کرێنه‌وه. ئه‌مه تێزی توێژه‌رانی زانستگای ئۆرێبروویه که ماوه‌یه‌که به وردی کاری له سه‌ر ده‌که‌ن.
لێکۆڵه‌رانی ئه‌م زانستگایه، ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که سه‌وزه‌کان له سه‌ر گیانله‌به‌رانی تاقیگه، بخه‌نه ناو ئه‌زموونه‌وه بزانن چه‌نده له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیی هیڤ، خۆ ڕاده‌گرن. سێ ساڵی‌تر تاقیکارییه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه سه‌ر ئاده‌میزاد. شیاوی باسکردنه که هه‌ر ئێستا له مه‌زرای تاقیگه‌ی زانستگای ئۆرێبروو، گێزه‌رێکی تایبه‌ت به عه‌مه‌ل دێت که هه‌ڵگری ژێنێکه دژی نه‌خۆشییه‌که به‌کار دێت. ئه‌م گێزه‌ره‌ش دیاره ده‌خورێ و له‌وانه‌یه زۆریش خۆش بێ!
ناسری سینا