هاوجنسخوازان له عێراق ده‌کوژرێن
نزیکه‌ی 25 که‌سی هاوجنسخواز هۆمۆسێکسوێل له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابووردودا کوژراوون، گه‌ر ژماره‌ی هاوجنسانی کوژراو له مانگی دێسه‌مبه‌ری رابوردووه‌وه حساببکرێت ده‌گاته 60 که‌س. ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی پاراستنی مافی مرۆڤ ئه‌منێستی ئینتهرناشونهڵ له نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی کردووه ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر بێباکی ده‌ستگا فه‌رمیه‌کانی عێراق له ئاسایش و پۆلیس ده‌ربڕیووه.
زۆربه‌ی ئه‌و هاوجنسخوازانه له مه‌دینه‌ت سه‌در له به‌غدا کوژراون ، جێێ باسه که مه‌دینه‌ت سه‌در جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌یان شیعه‌ن لایه‌نگرانی موقته‌داسه‌دری سه‌رۆکی سوپای مه‌هدین. جێێ باسه که لیستی ناوی که‌سانێک که شکی هاوجنسخوازیان لێده‌کرێت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و له مزگه‌وته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه به ئاشکرا داوای له‌ناوبردن و به‌رگرتن به و که‌سانه ده‌کرێت و به لاده‌ر له‌دین وه‌سفده‌کرێن. زۆربه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌شی که دۆزراونه‌ته‌وه لێیان نوسراون لاده‌ر.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی پله به‌رزی ده‌ستگای پۆلیسی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌ی نیۆرکتایمزی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت هاوجنزخوازی به‌پێێ یاسا قه‌ده‌غه‌یه‌و دژ به یاساکنی ئیسلامیشه. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت که تائێستا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق نوریل مالکی سه‌باره‌ت به کوشتنی هاوجنسخوازان هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه.