
سه‌فه‌ری سه‌رۆکوه‌زیری سوید بۆ تورکیه کۆتایی هات
سه‌رۆکوه‌زیری سوید فرێدریک ڕاینفێڵد دوێنێ کۆتایی به سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ تورکیه هێنا. ڕاینفێڵد له‌و سه‌فه‌ره‌ی دا بۆ نموونه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سهرۆوهزیر دیدارێکی پێکهێنا و سه‌ری گوندی کولوشی دا که له ناوه‌راستی شه‌سته‌کاندا سی هه‌زار که‌سی دانیشتوانی کۆچیان کرده سوید و هه‌ربۆیه‌ش به گوندێکی سویدیی ناوی ده‌رکردووه.
ئه‌ردۆغان، که سوید به دۆستی هه‌ره ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ناو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌زانێ، هیوادارییه‌کی زۆری به‌و ماوه‌یه نیشان دا که سوید، له شه‌ش مانگی دوایی ئه‌مساڵدا، سه‌رۆکایه‌تیی ده‌وره‌یی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای پێده‌درێ.
ڕاینفێڵدیش دۆستایه‌تیی سوید و تورکیه‌ی به نرخ هه‌ڵسه‌نگاند و له ئاخافتنێکدا له کولو گوتی که تورکیه، بێگومان جێی خۆی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا هه‌یه و ئه‌مه ده‌سته‌به‌ر کراوه.
ڕاینفێڵد هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵکی کولوی کرد که یارمه‌تیی سازکردنه‌وه‌ی سویدیان داوه. ڕاینفێڵد هه‌روه‌ها گوتی که پێویستییه‌کی زۆر به هێز هه‌یه به‌وه‌ی چاکسازییه‌کان له تورکیه به‌رده‌وام بن و هه‌ڵوێستی کوردان و ئاسوورییه‌کانی بۆ ئازادیی ده‌ربڕین، بڵاوکردنه‌وه و ئایین، دووپات کرده‌وه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کرد که ره‌وتی وه‌رگیرانی تورکیه به ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی تورکیه چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، خێرا نابێ چونکه فه‌رانسه و ئه‌ڵمان و وڵاتانی دیکه، زۆر حه‌ز به‌م ئه‌ندامێتییه ناکه‌ن. به‌ڵام مه‌یلی سویدی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی نایه‌ڵێ دانوستاندنه‌کانی ئه‌ندامێتیی تورکیه، پووچه‌ڵ ببنه‌وه.
زۆر که‌س له کولو به سویدی قسه ده‌که‌ن، ئه‌مه یه‌کێ له خه‌ڵکانی گوندی کوولویه که خۆشحاڵیی خۆی به هاتنی سه‌رۆکوه‌زیری سوید بۆ گونده‌که‌یان ده‌ربڕی.
له نهمهیهکدا که له لایه‌ن هه‌ندێ کوردی باکوور که دانیشتووی سویدن، به زایه‌ڵه گه‌یشتووه ڕه‌خنه له‌و سه‌فه‌ره‌ی راینفێڵد گیراوه. له نامه‌که‌دا اهاتووه: ”بۆچی ڕاینفێڵد سه‌ری گوندێکی تورکی ده‌دا که سی هه‌زار که‌سی لێوه هاتووه که‌چی سه‌ری کوردستان نادا که به پێی مه‌زه‌نده‌ی ئێمه ١٥٠ هه‌زار کورد و ئاسووریی لێوه هاتوون. ڕاینفێڵد به‌م به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی سه‌لماندی که حه‌زی له کۆچی هێزی کرێکاره هه‌تا کێشه سیاسییه‌کان.”