
هه‌ڵامه‌ته نوێیه‌که هێشتا ته‌شه‌نه ده‌کات
له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌وڵی ده‌درێت مه‌ترسیی په‌تا نوێیه‌که که‌م بکرێته‌وه و به‌پێی توانست که‌سانی که‌م هه‌ڵامه‌ته نوێێهکهیان تووش ببێت. کوبا و ئه‌رژه‌نتین ئاسمانه‌ڕێی خۆیان ڕووه‌و مه‌کسیک گرتووه و، له سوێد ئینستیتوتی پهتابڕی Smittskyddsinstitutet داوای له هاووڵاتیان کردووه له‌م بارودۆخه‌دا سه‌فه‌ری مه‌کسیک نه‌که‌ن. ئاننیکه لیندێی په‌تاناسی سه‌ر به ئینستیتوتی پهتابڕی ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه نائاسووده‌یه و ته‌شه‌نه‌کردنی په‌تای هه‌ڵامه‌ت له مه‌کسیک ده‌مانه‌وێت خه‌ڵک تا ماوه‌یه‌کی دیاری نه‌کراو له سهفرکردن بۆ مه‌کسیک بته‌کێنه‌وه.
مه‌کسیک به‌و مه‌به‌سته‌وه بڕیاری بڕندهتری گرتووه جڵه‌وی ئه‌و په‌تایه بگرێت که تاکوو دوێنێ به ناوی هه‌ڵامه‌تی به‌رازه‌وه ناو نرابوو، کر له‌مڕۆیشه‌وه به هه‌ڵامه‌تی نوێ ناو ده‌نرێت و، که سڵی خه‌ڵکی ورووژاندووه. چه‌ند ڕۆژێکه فێرگه و زانستگه‌کانی مه‌کسیک داخراون، ئێستایش بڕیار دراوه چێشتخانه‌کان ئه‌گه‌رچی ڕێیان هه‌یه چێشت بفرۆشن به‌ڵام خۆراک وه به‌ر کڕیاره‌کانیانه‌وه نه‌نێن.
زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌کانی مه‌کسیک که خه‌ڵکی زۆری لێ کۆ ده‌بنه‌وه؛ وه‌رزشگه و سینه‌ما و مۆزه‌خانه‌کان داخراون. یاریی یانه‌کانی تۆپی پێی وڵاته‌که تاکوو ماوه‌یه‌کی دیارینه‌کراو به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ستگه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی مه‌کسیک خه‌ڵکه‌که‌ی ورووژاندووه و خاوه‌ن چێشتخانه‌کان بۆ نموونه ڕایانگه‌یاندووه که داخستنی چێشتگه کارێکی زێده‌ڕۆیانه‌یه و زه‌ره‌ر به کاره‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌یش سه‌رباری ته‌نگژه جیهانگره داراییه‌که باری ئابوورییان گرانتر ده‌کات. ژووری بازرگانیی مه‌کسیک ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م هه‌ڵامه‌ته داهاتی دانیشتووانی به تایبه‌ت پێته‌ختی به جارێک که‌مه‌وه کردووه و زه‌ره‌ری 57 میلیۆن دۆلاری ڕۆژانه‌ی پێ گه‌یاندوون.
ئه‌م هه‌ڵامه‌ته نوێیه زیانی به بازاڕی درا و پشکه‌کانیش گه‌یاندووه، به‌شکۆکانی گه‌شتوگوزار زه‌ره‌ری زۆریان کردووه، له کاتێکدا به‌های ئه‌و بهشکۆیانه زیادی کردووه که ده‌واوده‌رمان به‌رهه‌م ده‌هێنن. هێنری مۆنتگۆمریی پرۆفیسۆر که له پرسه‌کانی دهروونناسیی ئابووری ده‌کۆڵێته‌وه لای وایه ئه‌م ترسه‌ی که هه‌ڵامه‌ته نوێیه‌که ناویهتییهوه و ئه‌و بایه‌خه زۆره‌ی مێدیاکانی دنیا به‌م ههڵامهتهیان داوه، کاری گرانی له باره ئابوورییه ڕاتڵهکاوهکهی دنیا کردووه.
مۆنتگۆمری له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌و زانیارییانه‌ی به وێنه‌وه ڕادهگهنرێن کاریگه‌رییه‌کی زۆریان هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان به دهمبێنهوه پیشانیان ده‌ده‌ن و، به وریاییه‌کی زۆره‌وه دهڕهوتێن مرۆڤ سڵیان لێ ده‌کاته‌وه.
هێنری مۆنتگۆمری ده‌ڵێت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا هه‌روه‌ک ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵامه‌تی باڵنده که‌وته‌وه، بازاڕی پشکفرۆشی کارکردی توند له ڕووی ئه‌م نیگه‌رانییه‌دا ده‌نوێنیت. هه‌موو شتێکی بڕنده که ده‌که‌وێته‌وه، به‌شێوه‌ی جیا کاریگه‌ری ده‌نێته‌وه. به‌ڵام به‌لای هێنری مۆنتگۆمرییهوه سڵکردنه‌وه له‌م هه‌ڵامه‌ته نوێیه کاریگه‌رییه‌کی باشی لاوه‌کی ده‌نێته‌وه و له‌م بارودۆخه‌دا که ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تر ئارایه، به دووری ناگرێت که ئه‌م هه‌ڵامه‌ته نوێیه سه‌رنجی له‌سه‌ر ته‌نگژه داراییه‌که لا بدات و خه‌ڵک به خۆیه‌وه خه‌ریک بکات، که به‌لای مۆنتگۆمرییهوه لایه‌نی باشی ههڵامهتهکهیه.
که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵامه‌ته نیگه‌رانیی له دنیادا ناوه‌ته‌وه. بێجگه له کوبا و ئه‌رژه‌نتین که سه‌فه‌ره ئاسمانییه‌کانی ڕوو له مه‌کسیکیان بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاگرتووه، سه‌فه‌ری تاکوته‌رای که‌نه‌دا و فه‌رانسه‌یش بۆ مه‌کسیک ڕاگیراون. له کالیفۆرنیای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا باری نائاسایی بڕیار دراوه، له تێکساسی هه‌مان وڵات‌دا منداڵێکی دووساڵان به‌م په‌تایه گیانی له ده‌ست داوه. چه‌ند وڵاتێکی ئه‌ورووپایی ڕاوێژی ڕوو له هاووڵاتییانیان وایه که سه‌فه‌ر بۆ مه‌کسیک نه‌که‌ن هه‌روه‌ک سوێد که دوێنی هه‌مان داوای له هاووڵاتیانی کرد پێ له مه‌کسیک بۆ ماوه‌یه ببڕنه‌وه. به‌ڵام نه‌ک هه‌ر به‌و هۆیه‌وه که تووشی په‌تاکه نه‌بن، به‌ڵکوو دوور نییه یاریده‌ی نهخۆشهوانییان له مه‌کسیک بۆ دابین نه‌بێت چون نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌وێ ئه‌رکی زۆریان که‌وتووه‌ته سه‌ر. ئانییکه لیندێی سه‌ر به ئینستیتوتی پهتابڕییهکهی سوێد هه‌ر ئه‌مه ده‌ڵێت:
ئه‌م په‌تایه دوو وڵاتی تریشی گرتووه‌ته‌وه، له ئه‌ڵمانیاوه ڕاپۆرت دراوه که دانیشتوویه‌کی هه‌رێمی بایێرن تووش بووه و له کۆسته ریکهی ئه‌مه‌ریکای ناویندا دیار که‌وتووه که دوو که‌س هه‌ڵامه‌ته نوێکه‌یان گرتووه و به‌م ئاوایه سه‌لمێندراوه که نۆ وڵاتی دنیا ئه‌م هه‌ڵامه‌ته‌ی لێ سه‌ری هه‌ڵداوه، له ئه‌ورووپایش بێجگه له ئه‌ڵمانیا، له سپانیا و به‌ریتانیایش ده‌رکه‌وتووه. به‌ڵام لێره تاکوو ئێستا که 24 که‌س تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ههڵامهتهیان بۆ کراوه، که‌سیان هه‌ڵامه‌ته نوێیه‌که‌ی پێوه ده‌رنه‌که‌وتووه. به‌و مه‌به‌سته‌وه که ده‌سته‌وجێ به‌ره‌نگاری ئه‌م په‌تایه ببێته‌وه ئینستیتوتی پهتابڕی ئه‌م جۆره تاقیکردنه‌وانه بۆ هه‌موو که‌سێک نهجام ده‌دات که گومانی وایه تووشی په‌تاکه بووه.