
جه‌ژنی به‌هار Valborgsmässoafton
Valborgsmässoafton جه‌ژنی پێشوازی و به‌خێرهاتنی سویدییهکانه له به‌هار.
هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا که دوا ڕۆژی مانگی ئهپریله له سه‌رانسه‌ری سویدا به کردنه‌وه‌ی ئاگر و گێڕانی جه‌ژن به‌خێرهاتنی به‌هار ده‌کرێت. مێژووی ئه‌م ئێواره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده واتا سالانی 1700 کان. گێرانی جه‌ژنی هاتنی به‌هار له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای سوید ده‌گێڕدرا، له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ئه‌م جه‌ژنه له‌نزیکی جه‌ژنی هێلکه سووره/ پۆسک ده‌گێڕدرا. ئه‌م حاڵه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه 1900ده‌کانه‌وه گۆڕا، ئیتر ئه‌و جه‌ژنه بووه جۆرێک له دڵدارییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که خه‌ڵکی له‌سه‌رانسه‌ری سویددا له‌ده‌وری ئاگری به‌هار کۆ ده‌کاته‌وه.
ئه‌و زستانه سارد و دوورودرێژه‌ی باکوری زه‌وی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه تامه‌زرۆی به‌هار و ڕووناکی و تیشکی ڕۆژ ئه‌کات، ئه‌و ڕووناکییه‌ی له به‌هاردا سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه، سهوزداهاتنی ده‌شت و ده‌ر و جریوه‌ی باڵنده کان، گه‌رمی تیشکی ڕۆژ نه‌ک هه‌ر سروشت له‌خۆی به‌خه‌به‌ر دێنێت مرۆڤیش مه‌ستی به‌هار ده‌کات.
ئه‌م ئێواره‌یه وه‌ک نه‌ورۆزه‌که‌ی لای خۆمان لقه داری وشک هه‌ڵاتوو چڵه چیلکه له‌سه‌ریه‌ک هه‌ڵ ده‌چنرێت بۆ کردنه‌وه‌ی ئاگری به‌هار، هه‌ر که نزیکی سه‌عات هه‌شتی ئێواره‌ش بۆوه خه‌ڵکی له‌ده‌وری چێلکهو داری هه‌ڵچنراو بۆ کردنه‌وه‌ی ئاگرکه کۆده‌بنه‌وه. زۆر جار‌و له زۆر شوێن تیپێک بۆ به‌خێرهاتنی به‌هار به گۆرانی ئاماده‌ن گۆرانی بۆ هاتنی به‌هار و جوانی سروشت و دڵنییایکردنهوه له کۆتایی زستان گۆرانی ده‌چڕن.
ته‌نها گۆرانی ناوترێت به‌ڵکه که‌سێکیش ووتارێکی تایبه‌ت به به‌هار و پیشوازی لێکردنی بۆ ئاماده‌بوان ده‌خوێنێته‌وه. ئنجا به‌دوای ووتاردا گۆرانی و مۆسیقا ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی فیشه‌که شێته ئاسمان بڕازێنێته‌وه. هه‌ندێک بۆ سه‌ما و قسه‌ی خۆش له‌ده‌وری ئاگره‌که ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێک پاش ماندووبون به‌ره‌و ماڵ بۆ خۆ مه‌ست کردن له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خۆشه‌ویستان ڕێگه‌ی ماڵ ده‌گرنه به‌ر.
جه‌ژنی به‌هار ڤاڵبۆریسمێسوئافتۆن لای زۆربه‌ی سویدیه‌کان به هه‌ند وه‌رگیراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و سویدیانهشه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن به‌یادی سوید له‌هه‌رکوێیه‌ک بن ئه‌و جه‌ژنه ده‌گێڕن.
هه‌ر له ده‌وروبه‌ری ئه‌م جهژنهشهوهیه به‌له‌م و چارۆکه‌کان بۆ باوه‌شی ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان ئاماده ده‌کرێن. ماڵه هاوینه‌کانی سوید پاک ئه‌کرێنه‌وه و ئاماده‌ی هاتنی هاوین ده‌کرێن.
ئه‌م ئێواره‌یه، جه‌ژنی هاتنی به‌هار له ته‌نگژه‌وه ناخۆشی به دوور نییه، هه‌موو ساڵێک له‌م ئێواره‌یه‌دا پۆلیس و ده‌ستگای به‌رپرس له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریان له ئێواره ئاساییه‌کان زۆرتره، ئه‌و لاوانه‌ی سنووری ئاسایی مه‌ی خواردنه‌وه تێ ده‌په‌ڕێنن ده‌بێته شه‌ڕیان و نه‌خۆش ده‌که‌ون و دایک‌و باوکیان نیگه‌ران ده‌که‌ن.
که‌ش و هه‌وای به‌هار له‌م ئێواره‌یه چه‌ند گه‌رمتر بێت پێکدادانی لاوان و زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیاتر ده‌بێت. به‌هه‌ر حاڵ پێش یه‌کی مای ئه‌م ئێواره‌یه چاوه‌ڕێی جه‌ژن و ئاهه‌نگه و تیمی گۆرانی و ئاهانگ ئاماده‌ی پێشوازی به‌هارن.
به‌هار له ئێوه‌ش پیرۆز!