
کاره‌ساتی خوێناویی گوندی که‌رتێ، لانی که‌م ٤٥ کوشته‌ی لێکه‌وته‌وه
لانی که‌م ٤٥ که‌س له‌و شه‌ڕ و ته‌قه‌یه‌ی شه‌وی ڕابردوو له گوندی که‌رتێ، سڵتان شێخمووس له چیایێ مازی له مێردین هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری کوردستان، باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیه، قه‌وما کوژران. ئه‌و کوشتاره کاتێ هاته پێش که چه‌ند که‌سی چه‌کدار به تفه‌نگی قورس خۆیان کوتایه ناو ماڵێک که زه‌ماوه‌ندیان هه‌بوو و به‌شدارانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژ و نارنجۆکیان له‌و ماڵه خاوه‌ن داوه‌ته هاویشت. زوربه‌ی کوژراوان، ژن و منداڵ بوون.
به‌شیر ئاتلای وه‌ززیری ناوخۆی تورکیه رایگه‌یاند که به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، ئه‌و هێرشه چه‌کدارییه، کرده‌وه‌ی تیرۆریستی نه‌بووه. دیاره ئاتلای ناوی هیچ ڕێکخراوێکی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا نه‌هێنا به‌ڵام وه‌ک به ئاشکرا لێکده‌درێته‌وه مه‌به‌ستی، له چالاکیی سه‌ربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، په‌که‌که‌یه. به پێچه‌وانه‌وه‌ش چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی دهنگوباسی کوردی باسیان له‌وه کردووه که هێرشبه‌ران، جلی سوپای تورکییه‌یان له به‌ر دابووه و ده‌موچاوی خۆیان داپۆشیبوو.
میدیاکانی خۆجێیی باس له کێشه‌ی ناوخۆیی نێوان دوو بنه‌ماڵه ده‌که‌ن که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌م گونده بچووکه‌دا هه‌بووه. ئه‌حمه‌د فه‌رهات ئوێزهن جێگری پارێزگهوانی ویلایه‌تی مێردین ڕایگه‌یاند که چه‌کداران کوتوپڕ خۆیان به‌و ماڵه له گونده‌که‌دا کرد که پڕ بوو له‌و میوانانه‌ی هاتبوونه سه‌ر شایی و نارنجۆکیان فڕێ دایه ناویان و هاوکاتیش ده‌سرێژیان لێکردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، ڕێژه‌ی میوانان، دوو سه‌د که‌س بوون که بۆ گوازتنه‌وه‌ی کچی ئاغا، له گوندی بیلگه یا که‌رتێ کۆببوونه‌وه که ته‌نیا دوو مایل له مێردینه‌وه دووره.
چه‌کداران پاش چاره‌گه سه‌عاتێک ته‌قه، له‌و شوێنه ڕایانکردووه. پۆلیسی تورکیه ڕایگه‌یاند که له به‌ر تۆفانی زیخ، نه‌یتوانیوه له چه‌کداره هه‌ڵاتووه‌کان بگه‌ڕێ. جێی باسه که هه‌رێمی مێردین له سنووری سووریه‌یه.
میدیاکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره باسی ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌ر دووک لایه‌نی زاوا و بووک، خاوه‌نی خزم و که‌سی چه‌کدارن که ده‌وڵه‌تی تورکیه بۆ دژایه‌تی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گهریللاکانی په‌که‌که له ناوچه‌که‌دا ته‌یاری کردوون.