یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ دامه‌زرا و کێ ئه‌ورووپییه؟
ئاخۆ ئامانج له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا چییه و کێ ئه‌ورووپاییه دوو پرسیارن له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا که له مانگی یوونیدا ئه‌نجام ده‌درێت، شیاوی لێوهدوانن.
- ئه‌ورووپاییه‌کان ئێمه‌ین، ئه‌و که‌سانه‌ی که له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌ورووپادا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و سنوورانه له کوێوه ده‌ست پێ ده‌کات و له کوێی به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتدا کۆتایی دێت. ئارنێ روت نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی به‌ناووده‌نگی سوید و ئه‌ورووپایه و له پۆلۆنیا له دایک بووه، به‌ڵام له سوید گه‌وره بووه. روت که به ڕۆڵی به‌رچاوی له پرسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ناسراوه، ده‌ڵێت یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕۆڵێکی گرنگی له به‌رگرتنی کاره‌ساته گه‌وره‌کاندا هه‌بووه.
- هیچ نه‌بێت له ماوه‌ی ژیانی مندا جه‌نگێکی نوێی جیهانی ههڵنهگیرسایهوه، من که له کۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له دایک بووم. ئارنێ روت باس له دامه‌زراندنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌کات و ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو ده‌کێشێته نێو باسه‌که‌وه و ده‌ڵێت یه‌کێتی ئه‌ورووپا وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و بۆ ئاشتی دامه‌زرێنرا.
یه‌کێتی ئه‌ورووپا و دامه‌زراندنی ڕه‌گی له مێژووی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدایه. ئه‌و جه‌نگه هه‌موو جیهانی گرته‌وه، به‌ڵام شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ورووپا بوو. ئارنێ روت ده‌ڵێت پاش کۆتایی ئه‌و جه‌نگه که‌سانێکی به‌رچاوی ئه‌و کاته بۆ نموونه سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردودا چه‌رچڵ که جه‌ختی له به‌رگرتن له ڕوودانی جه‌نگێکی تر ده‌کرده‌وه، که‌شێکی تایبه‌تیان له ئه‌ورووپادا خوڵقاندبوو.
به‌ڵام ئه‌ورووپا ئهورووپاکهی سه‌رده‌می چه‌رچڵ نییه ئه‌مه گه‌ر ئه‌وه له به‌رچاو بگرین که به ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ر له وڵاتانی جیاوازی دنیاوه هاتوونه‌ته ئه‌ورووپا. پرسیارێک که شوێنی خۆیه‌تی بکرێت ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه به ئه‌ورووپایی ده‌ژمێردرێن یان ئه‌ورووپایی مانای که‌سێکی سپی پیستی مه‌سیحییه؟
به ڕای من ئارنێ ڕوت ده‌ڵێت. ئه‌ورووپایی ئه‌و که‌سه‌یه که له ئه‌ورووپا ده‌ژی ئیتر گرنگ نییه ئه‌سڵی ئه‌ورووپاییه یان بێگانه، ئه‌ورووپا له مێژه بووه‌ته تێکه‌ڵێک له نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی دنیا، سه‌رنجدانی ئه‌ورووپا وه‌ک چه‌ند وڵاتێکی مه‌سیحی جۆرێکه له ده‌به‌نگی.
نه‌ک هه‌رئه‌وه به‌ڵکه ئارنێ روت پێی وایه که به‌شێوه‌یه‌ک که‌سی بێگانه یان په‌نابه‌ر له ئه‌ورووپادا له ئه‌رووپییه‌کان خۆیان زیاتر ئهرووپایین.
من بۆخۆم چه‌ندین هاوڕێم هه‌ن که به نه‌ژاد ئه‌ورووپای نین و تۆڕێکی په‌یوه‌ندی فراوانیان له‌گه‌ڵ که‌سانی تری ووڵاتانی ئه‌ورووپادا هه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ئه‌ورووپا و دراوسێی سویدا باشتر و فراوانتره له‌و که‌سانه‌ی که‌له سوید یان له وڵاتێکی تری ئه‌ورووپایدا له‌دایک بوون.
ئارنێ ڕووت جارێکی تر دێته‌وه سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆکه که یه‌کێتی ئه‌ورووپایه و ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌و یه‌کێتییه له زۆر پرسدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه بۆ نموونه پرسی پێکهێنای دراوێکی هاوبه‌ش یوروو، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین ئارنێ ده‌ڵێت که یه‌کێتی ئه‌ورووپا وه‌ک پڕۆژه هێشتا ته‌واو نه‌بووه.
-بیرۆکه‌ی دامه‌زراندن و ده‌ستپێکردنی ئه‌م یه‌کێتییه له‌سه‌ره‌تاوه بریتی بوو له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی گه‌وره، هه‌ر بۆیه ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت که هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه نییه.
ئارنێ هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و به‌رگر و کۆسپانه ده‌کات که ڕه‌نگه ببنه کێشه له‌به‌رده‌م ئه‌م یه‌کێتییه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاره‌کانی و به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌مه له کاتێکدا گه‌ر قه‌یرانه ئابوورییه‌که درێژه بکێشێت و ئاڵۆزتر بێت له‌وه‌ی که هه‌یه. له‌هه‌مان کاتتدا ئارنێ روت جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که گه‌ر یه‌کێتی ئه‌ورووپا مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون بێت و بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کاره‌دا سه‌ر بکه‌وێت ده‌بێت ده‌ست به دیموکراتی کردنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بکرێت. به‌ڵام ئارنێ گه‌شبینه به‌رامبه‌ر به داهاتووی ئه‌م یه‌کێتییه.
-یوتوپیای من سه‌باره‌ت به داهاتووی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌رفراوانکردنی ئه‌و یه‌کێتییه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌ورووپا وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له باوه‌ش بگرێت، ئه‌و تێههڵچنین و تێکه‌ڵبوونه بۆ پاراستنی ئاشتی گرنگه.
- یوتوپیاکهی من به‌و مانایه‌ی که ووڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و ئیسرائیل ئه‌بوایه بهێنرێنه یه‌کێتی ئهورووپااوه، هه‌رچه‌نده ئه‌زانم ئه‌و یوتوپیایهی من زۆر دووره له ڕاستییه‌وه.
به‌ڵام گه‌ر بیرمان بێت ئه‌و که‌سه‌ی که له ساڵی 1939 و کاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی -گوتبووی له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌رده‌مێک دێت که چه‌ند نه‌وه‌یه‌کی وڵاتانی ئهورووپاا یه‌ک ده‌گرن و به ئاشتی و بێ شهر پێکه‌وه ده‌ژین، ئه‌وه خه‌ونێک بوو که بووه ڕاستی به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و باسی له‌و خه‌ونه کرد خه‌ڵکی به‌و که‌سه‌یان ووت شێت.