په‌تای به‌راز، هه‌روا مه‌ترسیداره
هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشیی په‌تای نوێی ناسراو به هه‌ڵامه‌تی به‌راز هێشتا هه‌ر ماوه. ئه‌مه له گوێن دوایین ڕاسپێریی یوان کارلسۆن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی Socialstyrelsen که ئه‌مڕۆ له کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نیدا له ستۆکهۆڵم باسی لێوه کرا.
له‌م جڤینه‌دا که به‌رپرسانی ئه‌نستیتووتی به‌ره‌نگاری له نه‌خۆشییه درمییه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی حوکوومهتیی له بواری پاڕێزگاری و ئاماده‌یی کۆمه‌ڵگاش تێیدا ئاماده بوون باس له‌وه کرا که له سه‌رجه‌م وڵات‌دا سێسه‌د تاقیکاریی پزیشکی له‌م بواره‌دا کراوه به‌ڵام ته‌نیا یه‌کیان نیشانه‌ی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی تێدا ده‌رکه‌وتووه.
یوان کارلسۆن هه‌روه‌ها گوتی که ولاتانی سپانیا و به‌ریتانیا هێشتا ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان تێدا ماوه به‌ڵام ئێمه ئاماده‌یی ته‌واومان بۆ به‌رگرتن به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه.
وه‌بیر دێنمه‌وه که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری کۆمه‌ڵگا له نامه‌یه‌کدا بۆ حوکوومه‌ت داوای کردوه که په‌تای نوێی ناودێر به هه‌ڵامه‌تی به‌راز، وه‌ک نه‌خۆشییه‌کی هه‌ڕه‌شه‌دار بۆ گشت خه‌ڵک، پێناسه بکرێت.