پارتییه سوێدییه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م کارانه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ئه‌نجام بده‌ن
پارتییه سیاسییه‌کانی سوێد که نوێنه‌ری خۆیان بۆ په‌رله‌مانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ناوزه‌د کردووه، به‌رنامه‌ی ئه‌و کارانه‌ی خۆیشیان داناوه، که به نیازهوهن له مانگی جوڵای به‌ولاوه کاتێک هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا پێڕوی بکه‌ن.
پارتیی ژینگه، سه‌وزه‌کان Miljöpartiet de Gröna
پارتیی ژینگه، سه‌وزه‌کان به‌ربه‌رکانی ئه‌ندامیه‌تیی سوێد له یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادایه و دژی ئه‌و شێوه کاره‌یه سوێد له یهکیهتییهکهدا ئه‌نجامی ده‌دات و، ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ڵات بۆ ئاستی مرۆڤی ئاسایی دابگرێت، بۆیه دژی ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ڵات بۆ برۆکسل بگواسترێته‌وه.
پارتیی ژینگه سیاسه‌تێکی نوێی ده‌وێت که سه‌رنجی ورد له ژینگه و دیموکراسی و هاوگهری بگیرێت و، ده‌یه‌ویت یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بتوانێت بڕیار ده‌رباره‌ی کێشه‌ی به‌ڕاستی هاوبه‌شی وه‌ک پرسی که‌ش و پرسی تری سنوورپهڕێنی که‌ش بگرێت. پارتیی ژینگه، سه‌وزه‌کان، ده‌یه‌وێت به‌ری سیاسه‌تی سه‌ختگیری کۆچی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بگرێت که دیواری ڕوو له دنیا هه‌ڵده‌چنێت. ده‌بێت سیاسه‌تی کشوکاڵی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و گواستنه‌وه‌ی قێزه‌وه‌نی ئاژه‌ڵان ڕابگیرێت. پارتیی ژینگه ده‌یه‌وێت یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا سیاسه‌تێکی توندتری ژینگه بگرێته به‌ر و نه‌خشه‌ی داهێنانی سوپای هاوبه‌ش ڕابگرێت.
یه‌کێکی پرسه‌کان ئه‌وه‌یه که چۆن سوێد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشنیازی داهێنانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا بکات. پێشنیازی یاسایه‌کی نوێی بنه‌ڕه‌تی به‌و مانایه ده‌که‌وێته‌وه که ده‌سته‌ڵاتێکی زۆرتر بۆ برۆکسل ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌مه شتێکه که پارتیی ژینگه دژی ده‌وه‌ستێت و ده‌یه‌وێت سوێد ده‌نگدانی گشتیی له باره‌وه ئه‌نجام بدات.
پارتیی بۆرژووا، مۆدێراته‌کان Moderaterna
مۆدێراته‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌ورووپایه‌کی واڵا دابڕێژێت که مافه‌کانی تاکه‌که‌س لێیدا ڕیشه‌ی داکوتابێت و ئه‌و کۆسپانه بڕه‌وێنێته‌وه که ڕێی مرۆڤ ده‌گرن به ئازادییه‌وه نیشته‌جێی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بێت و کاری لێدا بکات.
پارتیی بۆرژووا ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌هێز و ڕوون بێت به‌ڵام سنووریشی دیاری بکرێت و له ڕێی دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات و چاودێریی فه‌رمییه‌وه جڵه‌و بکرێت. یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێت بتوانێت له‌و بوارانه‌دا کاری و کاریگه‌ر بێت که شاره‌زاییه‌کی باشی لێیاندا هه‌یه.
* یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێت بازاڕێکی کراوه‌ی ڕوو له دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت و گومرک و کۆسپی تری سه‌ر سنووره‌کانی نه‌مێنن و ده‌بێت کاری له‌پێناو تێبردنی کۆمه‌کی ده‌وڵه‌ت له بواری پیشه‌سازی و کشتکاریدا به‌رده‌وام بێت.
* یاسابهندییه زێده‌ڕۆییه‌کانی نێو یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا نه‌هێڵرێن.
* ”پره‌نسیپی نزیکی” پاس بکرێت (که ڕه‌نگه دوور نه‌چووبین ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌م پره‌نسیپه به‌و مانایه‌یه که نه‌ک هه‌ر برۆکسل بڕیار بگرێت به‌ڵکوو شاره‌وانی و پارێزگه‌کانی هه‌موو وڵاتێکی یه‌کیه‌تییه‌که به‌شداری بڕیاردان ببن.)
* ڕێساکانی کێبه‌رکێی بازرگانی به جۆرێک توند بکرێن که بازاڕێکی باشی کڕین دابهێنن.
* یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێت ڕێسای هاوبه‌شی کۆچهێنان و سیاسه‌تی هاوبه‌شی ئاواره‌یی دابڕێژێت. وڵاتانی ئه‌ندام ده‌بێت بازاڕی واڵای کارکردنیان هه‌بێت که ڕێ له کارخوازه‌کان ناگرێت.
* یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێت بتوانێت هه‌وڵی هاوبه‌ش له بواری تێکۆشانی دژ به تاوانکاریی ڕێکخراو و تێرۆرکاریدا بدات.
* له ڕێی کاری هاوبه‌شه‌وه پیسکردنی هه‌وا که‌م بکاته‌وه.
پارتیی چه‌پ Vänsterpartiet
پارتیی چه‌پ ده‌یه‌وێت سوێد له یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌ربچێت. به‌ڵام ئێستا که ئیتر ئه‌ندامی یهکیهتییهکهیه ده‌یه‌وێت له ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا کاری وا له بڕیاره‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بکات ڕووگه‌ی باشتر بگرێته به‌ر.
گرنگترین پرسه‌کانی پارتیی چه‌پ ئه‌مانه‌ن:
بێ‌کاری: گه‌لێکی وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بێکارییه‌کی زیاتر له سوێدیان هه‌یه. یه‌کێکی هۆیه‌کان گونجاندنی یه‌کیه‌تیی دراو و ئابوورییه، که کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کجار که‌م کردووه‌ته‌وه. پارتیی چه‌پ سیاسه‌تێکی تری ئابووریی ده‌وێت.
یه‌کسانیی له بواری کاردا: له سوێد سیاسه‌ت له پێناوی کارکردنی پڕاوپڕ و پاژی به‌هێزی فه‌رمی له‌و خه‌بات و هه‌وڵانه‌دا گرینگ بووه له‌پێناو یه‌کسانیی ژن و پیاودا به خه‌رج دراوه. پارتیی چه‌پ نایه‌وێت ئه‌م سیاسه‌ته له‌و ڕێیه‌وه تێبچێت که سوێد خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا بگونجێنێت.
له گه‌لێکی وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا به‌ری مافی له‌بارچوواندنی منداڵ یه‌کجار ته‌سکه. پارتیی چه‌پ له پێناو گۆڕینی ئه‌م بهرتهسکییهدا خه‌بات ده‌کات.
ژینگه: له باری ئه‌مڕۆدا جاری وا هه‌یه که سوێد ناچار ده‌کرێت ده‌ست له مه‌رجه تونده‌کانی ژینگه‌پارێزی هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێساکانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ڕه‌چاو بکات. پارتیی چه‌پ له‌و پێناوه‌دا کار ده‌کات ژینگه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بازاڕ بخرێت.
هاوگهریی نێونه‌ته‌وه‌یی: پارتیی چه‌پ دژی دیواره گومرگییه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایه که له ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵچنراون و له ڕووی ئه‌و کۆمه‌که ده‌وڵه‌تییه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌وه‌ستێت که به کشکارهکان ده‌درێت و که که‌ڵکی وڵاته هه‌ژاره‌کانی ناگرێت. پارتیی چه‌پ ده‌یه‌وێت یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا سیاسه‌تێکی دڵفراوانتری په‌ناهێنانی هه‌بێت.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی به‌رگری: پارتیی چه‌پ به‌رهه‌ڵستکاری سوپایاندنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایه. پێش ئه‌وه‌ی سوێد بچێته ڕیزی وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپاوه، سوێد له ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاوگهری و هاریکاریی وڵاته هه‌ژاره‌کانی ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا ناچار ده‌کرێت به هه‌مان ده‌نگی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بدوێت.
مه‌سیحییه دیموکراته‌کان Kristdemokraterna
مه‌سیحییه دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت سوێد لایه‌نێکی چالاکی ئه‌و کاره بێت که له‌پێناو ئاشتی و ئازادی‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. پێکهاته‌ی مه‌زن و به‌ری به‌رین و سه‌رچاوه زۆره‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا، بهرپرسییهکی گه‌وره‌تر به یه‌کیه‌تییه‌که ده‌سپێرێت که ئه‌و کێشه جیهانگرانه چاره بکات به هه‌ژاری و برسییه‌تی و ته‌نگژه مرۆڤی و داهێزانه سنووربه‌زێنه‌کانی ژینگه‌وه گری دراون.
مه‌سیحییه دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له پرسی پێوه‌ند به ژینگه‌پارێزیدا هه‌رێمێکی ڕابه‌ری دنیای لێ هه‌ڵبکه‌وێت. ئه‌و مه‌رجانه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامه‌وه گرێ دراون، ده‌بێت هه‌موو بواره سیاسییه‌کان بگرنه‌وه. سیاسه‌تێکی فرهڕێکخراوی بازرگانی و گه‌شه‌کردن و کشتوکاڵ له یهکیهتییهکهدا ده‌بێت په‌ره‌ی پێ بدرێت.
بیرۆکراتی له سیستمی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا، دانیشتووی تهمهنکردوو و فشاره زۆره‌که‌ی باجستاندن ڕێی یه‌کیه‌تییه‌که ده‌گرێت به‌و ئامانجه بگات که خودی یه‌کیه‌تییه‌که ساڵی 2010 ئابوورییه‌کی خاوه‌ن توانستێکی یه‌کجار ملبهملی له دنیا لێ هه‌ڵبکه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری به‌شێکی کێشه‌کان بگیرێت مه‌سیحییه دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت ئاستی کێبه‌رکێ و ململهکانی له پاژی وزه و گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی ئه‌ورووپادا زیاد بکه‌ن.
له ڕیزێک بواری تردا بۆ نموونه له بواری باج و به‌رگری و ته‌ندروستیی گه‌لدا مه‌سیحییه دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌و شته که‌مه‌وه بکه‌ن که به خۆتێهه‌ڵقورتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپای ده‌بینن و کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن ده‌سته‌ڵاتی وڵاته ئه‌ندامه‌کان یان وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه یان فراوان ببێت.
سۆسیالدیموکراته‌کان Socialdemokraterna
ئه‌ورووپای ئاشتی و هاوکاری ـ ده‌توانین به‌م جۆره دیتی سۆسیالدیموکراته‌کانی له‌مه‌ڕ هاوکارییه ئه‌ورووپاییه‌که پۆخت بکه‌ینه‌وه. سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا لایه‌نی مرۆڤ و ژینگه بگرێت و ده‌نگی به‌گوڕی ئاشتی و هاوگهریی دنیا بێت و ده‌یانه‌وێت خۆیان درێژه به کاری له‌پێناو ئه‌وه‌دا بده‌ن که یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا زێده‌تر کراوه بێت و هه‌موو هاووڵاتییه‌کی یه‌کیه‌تییه‌که ئه‌و بواره‌ی بۆ بڕه‌خسێت که له دامه‌زراوه‌کاندا به‌شدار ببێت و چاوی به‌سه‌ر کاره‌کانیانه‌وه بێت. سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی چالاکی بێ‌وچان سیاسه‌تی له‌پێناو کارکردنی پڕاوپڕ و یه‌کسانییه‌کی برهوبردوو و خۆشگوزه‌رانی و ژینگهبیریدا ببه‌نه پێش و، کاری پڕهێزی دژ به له‌شفرۆشییه‌کی کۆیلهئاسایانه بگرن، که به (ترافیکینگ) ناسراوه.
سوسیالدیموکراته‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که له باری ته‌نا بازاڕی ئازاددایه چاره‌ی پرسی تایبه‌ت به فراژووبوون و بێ‌کاری و ژینگه بکات. سوسیالدیموکراته‌کان باوه‌ڕیان به هه‌لومه‌رجه‌کانی سیاسه‌تێک هه‌یه که بۆ مرۆڤی ده‌ڕه‌خسێنێت ژیانێکی باش بگوزه‌رێنێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تێکی وه‌ها هاوبه‌ش ببینن کێشه هاوبه‌شه‌کانی پێ بڕه‌وێننه‌وه.
سۆسیالدیموکراته‌کان پرسه‌کانی تایبه‌ت به ژینگه‌یان به لاوه چه‌ند پرسێکن که بڕیاری له سه‌روو ده‌وڵه‌تیان پێ ده‌وێت بۆ ئه‌وه کێشه‌کانی بڕه‌وێنرێنه‌وه و، ده‌یانه‌وێت به‌تایبه‌تی پرسه‌کانی که‌ش و ههڵترشان به‌رچاو بخه‌ن.
سۆسیالدیموکراته‌کانه‌وه به‌رفراوانکردنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا و ڕیشهئاژۆی خه‌ڵکه‌کانی، که لێیاندا هاووڵاتیان متمانه به یه‌کیه‌تییه‌که و دامه‌زراوه‌کانی ده‌که‌ن به پرسی هه‌ره گرنگی داهاتوو ده‌زانن.
پارتیی نێوه‌ند Centerpartiet
یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به لای پارتیی ناوینه‌وه ئاستێکی گرنگی سیاسییه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسی جیهانگری وه‌ک ئاشتی، بازرگانی، خه‌باتی دژ به تاوان و ژینگه. هۆگرییه دیموکراتییه به‌هێزه‌که‌ی پارتیی ناوین به‌و مانایه ده‌که‌وێته‌وه که پارتییه‌که به چاوی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه پێدادهچێت و پێشناز ده‌کات که چۆن هاوکارییه‌که په‌ره ببات.
پارتیی ناوین ده‌یه‌وێت یه‌کیه‌تییه‌کی ئه‌ورووپای باریکتر و تیژتر ببینێت. واته یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا بکات که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن مامه‌ڵه‌ی ناوچه‌یی و هه‌رێمی و تاکهوڵاتییان له‌گه‌ڵ ناکرێت. ئه‌مه به‌و مانایهیشه که یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ”ماسوولکه”ـی ته‌واوی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا بکات که وڵاته ئه‌ندامه‌کان بڕیاریان داوه یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکات. پارتیی ناوین هاوکارییه‌که‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپای پێ وایه که پێوسیتی ته‌واوی بههوهیه که ڕوون بکرێته‌وه، هه‌م له ڕووی سیاسییه‌وه که کامانه پرس به ئه‌رکی وا دابنرێن له ئاستی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا بن و، هه‌م له ڕووی دێمۆکراسییهوه که چۆن هاوکارییه‌که درێژه بکێشێت و به کام شێوه هاووڵاتییانی یه‌کیه‌تییه‌که به‌شی خۆیان له به‌رپرسی و به‌شداری بخوازین.
پارتیی ناوین ده‌یه‌وێت مرۆڤ و که‌لوپه‌ل و پاره به ئازادی له ئه‌ورووپادا بگه‌ڕێن. پارتیی ناوین لای وایه کاتێک مرۆڤ که‌لوپه‌ل ده‌کڕن و له یه‌کتر فێر ده‌بن فراژووبوونێکی ئابووری ده‌ئافرێنن، که کاری نوێ و سامان و توانستی گه‌وره‌تری نه‌خۆشه‌وانی و فێرکاریی لێ ده‌که‌وێته‌وه. پارتیی ناوین چونکه لای وایه ’دوکه‌ڵی ژه‌هراویی دوکه‌ڵکێشه‌کان به پاسگهکانی سه‌ر سنووردا تێناپه‌ڕێت و پاشه‌ڕۆکی ژه‌هراوی له وێستگه‌کانی گومرکدا وێست ناگرێت،’ بۆیه ده‌بێت هاوکارییه ئه‌ورووپاییه‌که له بواری ژینگه‌دا به‌هێز بێت.
پارتیی گه‌ل Folkpartiet
گه‌لێکی ئه‌و کێشه و هه‌لومه‌رجانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی سوێد و وڵاتانی دیکه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بنه‌وه سنووری نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌زێنن، بۆیه پارتیی گه‌ل به‌و مه‌به‌سته‌وه چاره‌ی کاریگه‌ریان بۆ دابهێنرێت له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپای به گرینگ ده‌گرێت نه‌ک هه‌ر هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ن، به‌ڵکوو بڕیاری وا بگرن که به جۆرێک لێکیان گرێ ده‌دات هه‌ڵوه‌سته یان ڕێسای هاوبه‌شیان لێ پێکه‌وه دێت. ئه‌زموونی ده‌ساڵی ڕابردوو بۆ پارتیی گه‌لی دیار خستووه که سوێد که‌ڵکی زۆری له یه‌کیه‌تییه‌کی به‌هێز و وهرسووڕاوی چاکی ئه‌ورووپای گیر ده‌که‌وێت. پارتیی گه‌لی لیبرال که ده‌یه‌وێت هاوکاریی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌هێز بکات، ده‌یشیه‌وێت سنووری وردی نێوان ده‌سته‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا و ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کانی زیاتر دیاری بکات. بۆ نموونه به پێویستی ده‌گرێت هاوکارییه‌که‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌هێز بکرێت و بهرفراوانبوونهوه ڕوو له ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌ی باشتر ههڵسووڕێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بتوانێت به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ڕێی بازرگانیکردن به مرۆڤ و قاچاخیکردن به بهنگمهنی و نارکۆتیکاوه بگرێت، که دوو تاوانن سنوور ده‌به‌زێنن. ئه‌م کاره به لای پارتیی گه‌له‌وه ده‌کرێت بۆ نموونه له ڕێی داهێنانی ”ئێف بی ئای”ـێکی ئه‌ورووپاییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
له هه‌مان کاتدا پارتیی گه‌ل به‌رهه‌ڵستکاری بۆ نموونه ئه‌وه‌یه که پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان له ئاستی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا بڕیار بدرێن. له ههرچییهکیشدا پێوه‌ندیی به کێشه‌کانی ژینگه‌وه هه‌یه پارتیی گه‌ل لای وایه که هاوکارییه‌که‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌لومه‌رجی مه‌زنی مامه‌ڵه‌کرن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی داهێناوه و پێی وایه که یه‌کیه‌تییه‌که به بڕیاری ڕاست و له ئاستی ڕاستی خۆیدا ده‌توانێت کاریگه‌رترین ڕێکخراوی ژینگه‌ی له دنیادا لێ هه‌ڵبکه‌وێت.