
پێتر گابریێل، خه‌ڵاتی مووزیکی سویدی وه‌رگرت
خه‌ڵاتی موزیکی ناودێر به ستیککان ئاندرشۆن بۆ ساڵی ٢٠٠٩ درا به موزیکڤانان پێتر گابریێلی به‌ریتانی و ئاوازنووس و دابه‌شکاری ڤێنزوێللایی خوزێ ئانتۆنیو ئابریوو.
پێتر گابریێل گۆرانیبێژ، سازلێده‌ر و ئاوازدانه‌ری موزیکی فیلم و نیشانکراو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ موزیکی فیلمی واڵ ـ ئی (Wall-E) وه دان تو ئێرث (Down to Earth).
خوزێ ئانتۆنیو ئابریووی ڤهنزیوێللاییش، نه ته‌نیا ئاوازنووس و دابه‌شکاره به‌ڵکوو ئابووریزانیشه. ئه‌و خه‌ڵاته‌ش له‌به‌ر ئه‌و چالاکییه‌ی له ڕێگه‌ی موزیکه‌وه یارمه‌تیی منداڵانی ڕه‌شوڕووتی وڵاته‌که‌ی ده‌دات.
خه‌ڵاتی ستیککان ئاندرشۆن ، جاری یه‌که‌م له ساڵی ١٩٩٢دا درا و هه‌موو ساڵێ له ساڵۆنی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم و له لایه‌ن شای سویده‌وه کارل گوستاڤی شانزده‌هه‌مه‌وه دهدرێیه ئه‌و که‌سه‌ی مایهگوزارییهکی گرنگی له بواری مووزیکدا کردبێ. بڕی ئه‌و خه‌ڵاته ئێستا گه‌یشتۆته یه‌ک میلیۆن کرۆن.