فێرگه‌

گێچه‌ڵپێکردن، له‌ فێرگه‌کاندا بۆته‌ ئاسایی

دوێنێ خه‌ڵاتی ئه‌و فێرگانه‌ درا که‌ هه‌نگاوێکی به‌هێزیان بۆ به‌رگرتن به‌ گێچه‌ڵپێکردن له‌ قوتابخانه‌ی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه‌. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا که‌ به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ دامه‌زراوه‌ی فرێندز کردوویه‌تی چل له‌سه‌دی هه‌موو قوتابیانی سوید، لانی که‌م جارێک له‌ جاران که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر گێچه‌ڵپێکردنی قوتابیانیتر. واتا نزیکه‌ی نیوه‌ی قوتابیان.

کاتارینا رۆسنکڤیست سه‌رۆکی چالاکییه‌کانی دامه‌زراوه‌ی فرێندز ده‌ڵێ ئه‌مه‌ ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره. بۆیش باشترین کار له‌م پێناوه‌دا وه‌گه‌ڕخستن و به‌کارهێنانی هه‌موو کارمه‌ندان، ‌به‌رپرسانی فێرگه‌، دایکوباوکان و خودی قوتابیانه‌ و کارکردنێکی به‌رده‌وام و درێژماوه‌ له‌م بواره‌دا.

فێرگه‌ی ناوه‌ندیی هۆرنێفۆش له‌ ئومیۆ، خه‌ڵاتی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ی له‌ ناو فێرگه‌کانی ناوه‌ندیدا بۆ به‌رگری له‌ گێچه‌ڵپێکردن وه‌رگرت بۆ نموونه‌ له‌ ڕێگه‌ی پشتگیری به‌ ڕێی براده‌رانه‌وه‌ (kompisstödjare). فیلیپس کارلسۆنی قوتابی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ کردوومانه‌ و ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاگامان له‌ هه‌موو ڕووداوێک هه‌بێ و کاتێ شتێک هاته‌ پێش بچین و پێیان بڵێین، یان خود ئه‌وه‌ی به‌ مامۆستایه‌ک بێژین.

دانیه‌ل نیلسۆن، قوتابییه‌کی دیکه‌ش ده‌ڵێ وه‌ک تاکه‌که‌س به‌رپرسییه‌کی زۆرمان له‌ سه‌ره‌ چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ که‌ تاکه‌ که‌سێک ئه‌م گێچه‌ڵپێکردنه‌ ببینێت. بۆیه‌ش ده‌بێ لێی به‌ده‌نگ بێت و کۆتایی پێبێنێت.