سوسیال دیموکراته‌کان، حیزبی هه‌ره گه‌وره
سوسیال دیمۆکراته‌کان گه‌وره‌ترین حیزبی سویدن، ئه‌مه به گوێره‌ی ئه‌و دهنگپرسییهی دامه‌زراوه‌ی سکۆپ له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کردوویه‌تی. نزیکه‌ی دوو هه‌فته به‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه، سوسیالدیمۆکراته‌کان 30,5 %ی ده‌نگه‌کانیان هێناوه، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی مانگیکدا 2,2 %ی ده‌نگیان لێ که‌م بۆته‌وه. مۆدێراته‌کان 27,9 ، و 3,2 له سه‌دیان له‌چاو مانگی ڕابردوو ده‌ست داوه، بهمحاڵهوه هه‌ردوک حیزب له چاو هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٤ زۆر به هێزتر بوون.
حیزبی کۆپیکاری ناودێر به پیراتپارتی به‌هێزتر بووه و له ٤ له سه‌ده‌وه بۆته ٤.٤ له سه‌د. حیزبی یونی لیستا ٧.٢ له سه‌دی له ده‌ست داوه و به هه‌بوونی ٥.١ له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان به‌جارێک ون بووه و له‌وانه‌یه نه‌توانی وه‌ک هه‌ڵبژرادنی ساڵی ٢٠٠٤ بکه‌وێته ناو په‌رله‌مانه‌وه. ده‌نگی حیزبه‌کانی دیکه‌ش به‌م شێوه‌یه بووه:
حیزبی لیبرالی گه‌ل ١.٨
حیزبی ژینگه: ٩.٧
ناوه‌ند: ٨.٥
حیزبی چه‌پ: ٦
مه‌سیحییه دیمۆکراته‌کان: ١.٥
دیموکراته‌کانی سوید: ٢.٢