زۆرینه‌ی سویدییه‌کان دراوی یورویان قبووڵه
له سه‌ر داوای پارتی گه‌لی لیبرال به‌دواداچونێکی نوێ سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هاووڵاتیانی سویدی به‌رامبه‌ر به دراوی یورو له‌لایه‌ن ده‌ستگای ئاماری Novus ئه‌نجامدراوه، له نزیکه‌ی ئه‌و هه‌زار که‌سه‌ی که پرسیاریان لێکراوه له‌سه‌دا چل و حه‌وتیان ده‌ڵێن گه‌ر بێتوو ڕیفراندۆم بکرێت به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ خستنه بازاڕی دراوی یورو ده‌که‌ن.
له‌سه‌دا چل و چواری ده‌نگه‌کان نێگه‌تیڤن به‌رامبه‌ر به خستنه کاری یورو له‌کاتێکدا ژماره‌یه‌ک له و که‌سانه‌ی به‌شداری ڕاپرسییه‌که بوون هه‌ڵوێستێکی دیاریکراویان سه‌باره‌ت به‌و پرسه نه‌بووه. هه‌ر له‌و به‌دواداچوونه‌دا ده‌رکه‌وتووه که پیاوان زیاتر له ژنانن هه‌روه‌ها که‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر له لاوان پۆسهتیڤهن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که دراوی یورو بخرێته بازاڕی سویدییه‌وه