
گه‌ر هه‌ڵگری دووناسنامهی ئهورووپیت ده‌کرێت دووجار ده‌نگ بده‌یت
زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له وڵاتێکی تری یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپاوه هاتوون و له سوید ده‌ژین توانای دووجار ده‌نگدانیان بۆ ڕه‌خساوه، ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌م کاره به پێی یاسای ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام جڵه‌وکردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵگری ناسنامه‌ی دوو وڵاتی ئه‌ورووپین کارێکی هه‌روا ئاسان نییه.
- کارتی ده‌نگدانم له فینلاندا و سویدیشه‌وه بۆ نێردراوه، ئۆومۆ کورۆنهن که هاوڵاتی فینلاندییه و له سوید ده‌ژی ده‌ڵێت ئه‌م کاره شادوومانی کردم بتوانم له دوو ووالات ده‌نگ بده‌م.
شایه‌نی باسه له سه‌ر ئه‌و کارتی ده‌نگدانانه‌ی که له سوید بۆ هاووڵاتیان نێردراون زانیاری ئه‌وه نه‌دراوه که ته‌نها یه‌ک جار بۆت هه‌یه ده‌نگ بده‌یت هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌ستگا گشتییه‌کانی سوید نازانن چه‌ن له هاوڵاتیان و کامیان هه‌ڵگری دووناسنامهی جیاوازن، له ده‌ستگه‌ی کاروباری هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه هێلێنا ئیرشتێد ده‌ڵێت بواری دووجار ده‌نگدان هه‌یه ئه‌مه له‌کاتێکدا که وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا سیستێمی دیاریکردن و ناسینه‌وه‌ی ژماره‌ی که‌سێتی پێرسون نومهری هاوبه‌شیان نییه.
پرسیار ئه‌وه‌ی که گه‌ر ده‌کرێت پاش ده‌نگدان ئه‌و که‌سانه دیاریبکرێن که دووجار ده‌نگیان داوه؟
وه‌ڵامی هێلێنا ئیرشتێد نه‌خێره.