پێکوته‌ی ئینفێلوێنزه له‌وه گرانتر ده‌بێت که بیری بۆ براوه
ئه‌گه‌رچی سوێد ڕێک که‌وتووه پێکوته‌ی ئینفلوێنزه بکرێت و نرخ و دهسڕهسییهکهی مسۆگه‌ر کراوه، ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ناچار بووه بۆ کڕینی پێکوتههی دژ به‌و ئینفێلوهنزایه که به ئینفێلوێنزای به‌راز ناسراوه و که ناوی ئینفێلوێنزای نوێیشی لێ نراوه، سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌کاندا ڕێک بکه‌وێت.، چونکه ڕێکه‌وتنه‌کانی جاران بره‌وی ناسهنیت ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی له‌شساغیی جیهان ئینفێلوهنزهکه به په‌تای دنیاگر دانهێت. ئه‌مه‌یش خرجییهکی زیاتری پێکوته‌که به ئه‌ستۆی خه‌ڵکی سوێده‌وه ده‌نێت. سه‌رۆکی یه‌که‌ی پارێزه‌ی په‌تا له ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تدا ئاندێرش تێگنێل ده‌یڵێت.
له‌م که‌ینوبه‌ینه‌دا ڤایرۆسی نوێ کاری خۆی ده‌کات و که ڕێکخراوی له‌شساغیی جیهان هێشتا په‌تاکه‌ی به ده‌ردێکی دنیاگر دانه‌ناوه، سه‌رئێشه‌ی بۆ ئه‌و لایه‌نه برپرسانه ناوه‌ته‌وه ئه‌رکی به‌رگرتنی په‌تاکه‌یان له گه‌لێک وڵات‌دا پێ سپێردراوه. وڵاتهیلێک هه‌ن که بۆ کڕینی پێکوته‌که ڕێک که‌وتوون، به‌ڵام سوێد تازه‌به‌تازه وتووێژی له‌مه‌ڕ کڕینی داهێناوه.