سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی چه‌پ داوای پاراستنی په‌یمانی هاوبه‌ش ده‌که‌ن
پاراستنی په‌یمانی هاوبه‌ش که مافی کرێکار و کارمه‌ندان له بازاڕی کاردا ده‌پارێزێت، یه‌کێکه له‌و پرسانه‌ی که سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی چه‌پ کردویانه‌ته پێشه‌نگی گرنگی پێدان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین ده‌ڵێت ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادی بازاڕی کار هه‌یه، به‌ڵام ئازادی بۆ کارێکی باش و بارودۆخی باشی کار نه‌ک ئازادی داشکاندنی مووچه.
سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی پارتی مۆدێکراته‌کان فرێدریک ڕه‌ینفێڵد وه‌ڵامی مۆناسالین ده‌داته‌وه.
- ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مۆنا سالین باسی لێده‌کات ده‌بێت ڕاسته‌قینه بێت نه‌ک ئه‌م پرسانه ته‌نها له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران باسیان لێبکرێت.
جێی باسه ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تا‌یبه‌ت به ڕێساکانی بازاڕی کار سه‌ر به یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا هێنراوه‌ته گۆڕی، که کاریان دیاریکردنی ئه‌و ڕێسایانه‌یه که تایبه‌ته به‌و ده‌ستی کارانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له وڵاتێکی تری یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپادا کارده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه‌د چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر کۆمپانایایه‌کی بیناسازی له وڵاتی لێتلانده‌وه بۆ کارکردن هاتنه شارۆچکه‌ی ڤاکسهۆلم له سوید. ئه‌و کۆمپانیایه به‌ناوی Laval که‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی به‌رپرسانی داکۆکی کار له مافه‌کانی کرێکاران له کاتێکدا خاوه‌نکارانی ئه‌و کۆمپانیایه به پێی مه‌رج و ڕێساکانی په‌یمانی هاوبه‌ش کۆلێکتێڤ ئه‌ڤتالی سویدی بارودۆخی کاریان نه‌گونجاندبوو. به‌ڵام ئه‌و کۆمپانیایه ملیان بۆ په‌یڕه‌ویی ڕێساکانی په‌یمانی هاوبه‌شی سویدی نه‌دا و ئه‌نجام کۆمپانیاکه کاریان وه‌ستاند.
شایه‌نی باسه ساڵی 2007 ئه‌م کێشه‌یه خرایه به‌رده‌م دادگایه‌کی ڕێکخراو له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپاوه که پێیان وابوو نه‌ده‌بوا مه‌رجی بازاڕی کاری سویدیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. بۆ نموونه دادگا پێیان وابوو پێویست ناکات پاراستنی مافی کرێکار و کارمه‌ند له‌کاتی ڕووداوی کاردا له‌سه‌ر خاوه‌نکار بکرێته مه‌رج.
سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی چه‌پ دوولایه‌نی سویدین که تائێستا له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپادا دژ وه‌ستاون و جه‌خت له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویکردنی ڕێسای کاری سوید بۆ هه‌ر کرێکار و خاوه‌نکارێکی هاتوو له وڵاتێکی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا ده‌که‌نه‌وه.
مه‌ترسی وه‌لا خستنی مۆدێلی په‌یمانی هاوبه‌شی سویدی له‌وه‌دایه که مه‌ترسی به‌رفراوانبوونی ڕێبازی به‌رهه‌م و بازاڕی خۆمان بۆ خۆمان پرۆتێکشونیسم و به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی وه‌ک پارتی دیموکراته‌کانی سوید سڤاریه‌سیموکراته‌نا ده‌کرێت.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی سۆسیالدیموکارته‌کان Jan Andersson ده‌ڵێت بۆ نموونه ئه‌و پارتانه به‌ر له هاتنی ده‌ستی کاری بێگانه ده‌گرن ئه‌مه‌ش بۆخۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و پرسی ئه‌وه دێنێته گۆڕێ که گه‌ر یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا باس له بازاڕێکی ئازاد بۆ هاوڵاتیانی ئه‌ندام له‌یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپادا ده‌که‌ن ده‌بێت مافی یه‌کسانیی مووچه بۆ کرێکار وکارمه‌ندانیش له هه‌موو شوێنێک پارێزراوبێت.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه سه‌رۆکی پارتی سێنته‌ر ماود ئولوفسۆن ده‌ڵێت مۆنا سالین نه ده‌بوا ترسی له‌و گۆرانکاریانه هه‌بێت که له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپاوه دێنه ناو ڕێساکانی بازاڕی سویده‌وه، چونکه ماود ئولوفسۆن ده‌ڵێت ئێمه له سوید ڕێساکانی بازاڕی کارمان مافی هه‌ردوو کرێکار و خاوه‌نکار ده‌پارێزێت. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ده‌رگای کێبڕکێ بۆ پێشخستنی بازاڕیش ده‌کاته‌وه.
ئولوفسۆن ده‌ڵێت دانی پێدابنێ که ئه‌و په‌یمانی کار‌و ڕێسایانه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌مانن گونجاو و له‌بارن، به‌ڵام ئێوه مه‌به‌ستی سۆسیالدیموکراته‌کانه، ئێوه ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌روپادا و ته‌نها له‌به‌ر ڕاکێشانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌وروژێنن. ماود ئولوفسۆن ده‌ڵیت دانی پێدابنێ مۆنا سالین که مه‌سه‌له‌ک وایه که من ده‌یڵێم.