
پێشنیاز کراوه پشیله بێ‌ماڵ و خاوه‌نه‌کان له‌ناو ببرێن
حوکوومه‌تی سوید ئه‌مڕۆ بڕیاری پێکهینانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ گۆڕانکاری له یاساکانی تایبه‌ت به مافی ئاژه‌ڵ دا. یه‌کێک له‌و پیشنیازانه گۆڕینی یاساکانه به‌شێوه‌یه‌ک که ئیتر مۆڵه‌ت بدرێت پشیله بێ‌ماڵ و خاوه‌نه‌کان له ناو ببرێن.
شایه‌نی باسه مه‌زه‌نده ده‌کرێت هک نزیکه‌ی 100 هه‌زار پشیله‌ی بێخاوه‌ن له سویدا هه‌بن ئه‌مه‌ش به‌ڕای شاره‌زایانی مافه‌کانی ئاژه‌ڵ ده‌بێت وه‌ک کێشه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. هه‌ربۆیه و بۆ به‌رگرتن له زیادبوونیان باشتر وایه ڕێ به له ناوبردنی ئه‌و پشیلانه بدرێت.
ئه‌م پێشنیازه‌ی حکوومه‌ت بۆته جێی ڕه‌خنه‌ی ڕێکخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵ له سوید و له‌زاری ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه‌وه ئینگرید رێدبوو، ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی به‌رپه‌رچی توند له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه و له‌ناوبردنی پشیله‌کان چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان ناکات.