پارتیی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان گورج ده‌که‌نه‌وه‌

پارتیی چه‌ته‌کانی ده‌ریا ـ پیرات پارتییه‌ت ـ بێجگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شاره‌وانییه‌کانیش ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ سه‌رکردایه‌تیی پارتییه‌که‌ بڕیاری داوه‌ که‌ سه‌رۆکی پارتییه‌که‌ ریک فالکڤینگێ له‌ ڕؤژنامه‌ی داگێنس نیهێته‌ری ئه‌مڕۆدا ڕایگه‌یاندووه‌ پارتیی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت، به‌ ئه‌رکی خۆی گرتووه‌ که‌ یاسا له‌ ئاستی دنیادا بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری بده‌ن، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌ ڕه‌نگی سینگفراوانی و فره‌ڕه‌نگی ده‌داته‌وه‌. ئه‌م مه‌به‌سته‌ی خۆی، فالکڤینگێ به‌ ڕادیۆی هواڵه‌کانیش گه‌یاندووه‌ و پێوه‌ چووه‌.