سوێدبانک به‌هێز ده‌کرێت

سوێدبانک ئیزنی درایێ که‌ بایی پازده‌ میلیارد سه‌هم چاپ بکات و بیفرۆشێ. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م بانکه‌ میکاییل ولف جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هیچ ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاو له‌ ڕوانگه‌ی سوێدبانک ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئابووری نه‌هاتۆته‌ گۆڕێ‌. میکاییل ولف ده‌ڵێ ئامانج له‌م کاره‌، به‌هێزکردنی پێگه‌ی مونافه‌سه‌ی ئێمه‌یه‌ له‌ چوار بازاڕی ناوخۆیی واتا سوید، ئێستله‌ند، لێتله‌ند و لیتوانی.

 به‌ گوێره‌ی قسه‌کانی ولف، ئه‌م بڕه‌ سه‌رمایه‌یه‌ که‌ بۆ چاپکردنی سه‌همی نوێی سویدبانک له‌به‌ر چاو گیراوه‌، سێ کارئاسانی بۆ ئه‌م بانکه‌ ده‌کات: په‌یو‌ه‌ندیی بانک و مشته‌رییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان به‌هێز ده‌کات و له‌ بازاڕی ناوخۆییدا پشتیان ده‌گرێت، یارمه‌تی به‌ خۆسازکردنه‌وه‌ی خێراتری بانکه‌که‌ ده‌کات که‌ وه‌ک پێشوو سه‌ربه‌خۆ بێت و چیدی پێویستیی به‌ گه‌ره‌نتیی ده‌وڵه‌ت نه‌مێنێت،سه‌ر له‌ ئاخریش هاوشان له‌ ته‌ک باشبوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری، ئیزنی سه‌رمایه‌دانان و بازرگانی ده‌داته‌ ئه‌و بانکه‌.

میکاییل وولف هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی له‌وه‌ی که‌ گرووپێکی سه‌همداران، ٤٦ له‌ سه‌دی سه‌همی گه‌ره‌نتیکراوی بانکه‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر کردووه‌ ده‌ربڕی.