سکاڵایه‌ک دژ به باڵیۆزی سوید تۆمارکرا
سکاڵایه‌ک دژ به باڵیۆزی سوید له ئیسرائیل ،ئێلیسابێت بۆرسین بۆنییه‌ر، بۆ نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌ریی به‌رزکراوه‌ته‌وه، ئه‌م سکاڵایه له‌کاتێکدا دێت که بۆرسین بۆنییه‌ر به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی دژ به‌و وتاره ده‌ربڕیوه که له ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتدا حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه بڵاوبۆته‌وه و سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌کان به بازرگانیکردنیان به ئۆرگانی لاشه‌ی فه‌له ستینییهکانهوه تاوانبار ده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه سکاڵاکه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێشکه‌ش کراوه که هه‌ڵوێستی باڵیۆزی سویدی له ئیسرائیل دژ به ووتاره‌که هه‌ڵوێستێکه به‌هیچ جۆریك له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕیندا نایه‌ته‌وه. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه بۆرسین بۆنییه‌ر له ماڵپه‌ڕی باڵێۆزخانه‌ی سوید له ئیسرائیل نوسیبووی ئه‌و ووتاره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێت ئێمه‌ی سویدیشی وه‌ک هاوڵاتییه ئیسرائیلییه‌کان توشی شۆک و بێزاری کردووه.