فه‌زاپێوی دیسکاڤێری، ئاماده‌ی فڕین نییه‌

ئه‌و سه‌فینه‌ فه‌زاپێوه‌ی بڕیار بوو کریستر فوگلێسانگیی سویدی پێ بچێته‌ فه‌زا، هیشتا ئاماده‌یی نییه‌ که ‌بفڕێ. ئه‌مه‌ش وا ده‌کا که‌ ده‌رفه‌تی ئیزندراویان بۆ فڕێن که‌ تا به‌ر له‌ مانگی ده‌یه‌ له‌ کۆتایی خۆی نزیک بێته‌وه‌. مایک مۆسس به‌رپرسی پرۆژه‌ی دیسکاڤێری له‌ کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نیدا که‌ ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ڕێوه‌چوو لیستێکی بڵندباڵای له‌و گرفته‌ ته‌کنیکییانه‌ی بوونه‌ته‌ له‌مپه‌ری ئه‌و فڕینه‌ ژمارد، بۆ وێنه‌ گوتی کێشه‌که‌ ده‌توانێ کاره‌بایی یا میکانیکی بێت و ئێمه‌ جارێ نازانین چییه‌؟

ئه‌مه‌ جاری سێهه‌مه‌ که‌ ناردنه‌ فه‌زای ئه‌م سه‌فینه‌یه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. جاری یه‌که‌م له‌ به‌ر گه‌رمای زۆر و دواتریش له‌ به‌ر تێکچوونی سیسته‌می پاکژکه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ناو سه‌فینه‌که‌. بێت و ئه‌م کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن ئه‌وا خوله‌کێک به‌ر له‌ سه‌عات شه‌شی به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌، سبه‌ینێ، به‌ کاتی سوید، سه‌فینه‌که‌ له‌ حه‌وا ده‌کرێت.