
مۆدێراته‌کان له سازدانی په‌یڕه و پرۆگرامێکی نوێدان
مۆدێراته‌کان له ڕێچکه و ناونیشانێکی نوێ‌دا خۆی ده‌نوێنێت. له ڕوانگه‌ی قسه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌و پارهتهوه کاتی ئه‌وه هاتووه مۆدێراته‌کان ببنه پارتێکی وا بۆ دهنگهدرانیان که ئه‌رکی حوکوومه‌ت بۆ هه‌میشه له ئه‌ستۆ بگرێت واتا پارتێکه بۆ هه‌موو گه‌ل، ستاتسباراندێ پارتی.
ئه‌مه قسه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران و سه‌رۆکی پارتی مۆدێراته‌کان فرێدریک ڕهینفێڵده له وتاره‌که‌یدا که دوێنێ له شآری ڤێشتهرۆس له کۆنگره‌ی مۆدێراتهکاندا پێشکه‌شی ئاماده‌بوانی کرد، شایه‌نی باسه له‌و کۆنگره‌یه‌دا کار‌و به‌رنامه‌ی پارتی مۆدێراته‌کان سه‌باره‌ت به بنه‌ماکانی سیاسه‌تی نوێی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و هاوگونجی و پرسی ژینگه داده‌ڕێژرێت.
جێی باسه ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه مۆدێراته‌کان ناونیشانی کاری پارته‌که‌ی ده‌گۆڕێت، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006دا وه‌ک پارتی نوێێ کرێکاران خۆی ناساند و ئێستاش له‌کۆنگره‌ی کاری ئه‌و پارته‌دا ده‌بێته پارتی هه‌میشه حوکومڕان واتا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت پارتێک که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گروپه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌کات، ستاتسباراندێ پارتی.
سویدی پێشه‌نگ یه‌کگرتووه و له وه‌ختێکی ئاوها سه‌ختدا له ئاماده‌باشیدایه و به ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ڵده‌ستێت، نرخ ده‌داته کار، سیستێمی خۆشگوزه‌رانی په‌ره پێده‌دات، ده‌ستپێشخه‌ره له به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی کێشه‌ی ژینگه‌دا، ڕۆڵێکی دیاری له یهوروپا و جیهاندا هه‌یه. هه‌ربۆیه مۆدێراته‌کان که سه‌رۆکایه‌تی حوکومیان له‌ده‌سته ده‌بێت نیشانی دهنگهدارنیان بده‌ن که ئه‌وان ئه‌رکی ده‌وڵه‌تیان پێ هه‌ڵده‌گیرێت. پریسرا ئه‌وه‌یه ئه‌م گۆڕانکارییه له ئامانج و کاری مۆدێراتهکاندا تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌کاته ئه‌نجام.
- به‌ڵێ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه لای ده‌نگه‌ده‌ران و متمانه‌ی ئه‌وانه و تا چه‌ند باوه‌ڕیان به ویستی مۆدێراته‌کانه وه‌ک نوێنه‌ری هه‌موو گه‌ل.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که نوێکارییه‌کانی ئه‌و پارته تا کوێ بڕ ده‌کات و نیازێتی به‌کوێ بگات، ڕهینفیڵد ده‌ڵێت، ئێمه نیازمان نییه بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشي له گۆڕانداین، گه‌ر نه‌گۆڕێین باوه‌ڕی ده‌نگده‌رانمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، سیاسه‌تی مۆدێراته‌کان وایه که هه‌میشي له جوڵه و خۆگونجاندندایه له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشانه‌ی کۆمه‌ڵگه که هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌ده‌ین.
شایه‌نی باسه و له ڕوانگه‌ی ئه‌م نوێکاریانه‌ی مۆدێراتکانهوه که له وتارکه‌ی دوێنێی ڕهینفێڵدا به‌رگوێ ده‌که‌وێت، ئاوڕێک له مێأووی ئه‌و پارته بده‌ینه‌وه، له ساڵی 1969 دا بوو ناوی خۆیان له پارتی ڕاسته‌وه هیۆگهرپارتییهت گۆڕییه پارتی مۆدێراته‌کان و ئه‌و سیاسه‌تی لیبراله نوێیه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌کاندا بانگهشيیان بۆ ده‌کرد له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بوو، ده‌رئه‌نجام له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2002دا ده‌رکه‌وت که ئه‌و پارته ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له سه‌دا 23 وه دابه‌زییه له‌سه‌دا پانزه
هه‌ر له‌و کاته‌وه سایسه‌تی ئه‌و پارته گۆڕا.
له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابووردودا مۆدێراته‌کان له لیبراله نوێکانه‌وه گۆڕاون بۆ سۆسیالیستێکی کۆنه‌پارێز،سۆسیال کۆنسه‌رڤاتیڤ، پاشان له دوای شکستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2002ه‌وه به‌ره‌و لای چه‌پ خۆیان کشاند، به‌ڕای پرۆفیسیۆری بواری زانستی سیاسی له زانکۆی ئوپسالا له‌یف لێوین.
مۆدێراته‌کان له ساڵی 2002وه وه چیتر له ڕاسته‌وه به‌ره‌و سیاسه‌تی ناوه‌ندیی خۆی کشاند، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006دا کار بوه پێشه‌نگی کار‌و به‌رنامه‌ی ئه‌و پارته و به ناونیشانێکی نوێوه هاتنه پێش پارتی نوێی کرێکاران، ئا به‌و ناونیشانه کێبه‌ڕکێیان له‌گه‌ڵ سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌ست پێ‌کرد، ستراتیژیه‌تێک که به‌فریایان که‌وت و حوکوومه‌ت له هاوپه‌یمانییه‌کی بۆرژوادا که‌وته ده‌ستیان. ئێستاش مۆدێراته‌کان به‌رده‌وامن له گۆڕان و خۆ گونجاندن به هه‌ڵگرتنی ناونیشانی پارتی هه‌ڵگری ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت، ستاتسباراندێ پارتی، ناوێک هاوتای ناونیشانی ده‌یان ساڵی حوکمی سۆسیالدیومکراتهکانمان وه‌بیر دێنێته‌وه، که له ژێر ناوی پارتی جه‌ماوه‌ر و ماڵی گه‌ل فۆلکهێمێت سویدیان ده‌برد به‌ڕێوه.
به‌ڕای پرۆفێسۆری بواری سیاسه‌ت لویف لێوین ئه‌و گۆڕانکارییه نوێیانه‌ی ئه‌و پارته له به‌رنامه‌ی کاریاندا بانگهشهيی بۆده‌که‌ن متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێده‌به‌خشێت که بوێرن خۆ له‌قه‌ره‌ی ڕاکێشانی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بده‌ن. چونکه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که مۆدێراته‌کان له سیاسه‌تی به‌ره‌ی چه‌پ نزیک ده‌بنه‌وه ده‌نگده‌ره ڕاستڕه‌وه‌کانیان له‌ده‌ست ناچێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک پێێان وایه ڕه‌نگه لایه‌نگرانیان چیتر ڕو له‌پارته ڕاستڕه‌وه توندئاژوه‌کان بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به‌و جۆره پارته بچوکانه ده‌ده‌ن چه‌ند گروپێکی اتیبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ن و ناتوانن ده‌نگی لایه‌نگرانی پارته گه‌وره‌کان بۆ خۆیان ببه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌یف لێوین ئاماژه به‌وه ده‌کات که سوید له‌به‌رده‌م سیستێمی دوپارته یان دو بلۆکدایه، واتا سه‌رده‌می سیستێمی چه‌ند پارته به‌سه‌ر ده‌چێت، دوو دیارده‌ی نوێ له‌م دواییه‌دا له ئارادان، پێکهاتنی سیستێمی دو بلۆکه واتا دوپارته و باری سستی بازاڕیش به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی حوکمڕانه. دوو دیارده سه‌رنجی سیاسه‌تزانانی ڕاکێشاوه ، له‌یف لێوین ده‌ڵێت هه‌ردووکیان دوودیاردهی نوێن له‌سویددا.