حوکوومه‌ت پرسی وزه به‌هه‌ند ده‌گرێت
حوکوومه‌ت بڕیاری داوه 300 ملیۆن کرۆنی تر له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وزه ته‌رخانبکرێت، به‌و پێیه سه‌رجه‌م 550 ملیارد کرۆن هه‌موو ساڵێک بۆ کۆمۆن و پارێزگاکان هه‌روه‌ها خاوه‌ن کارگه‌ی بچووک سه‌رمایه بێت.
شایه‌نی باسه ئه‌رکی خستنه گه‌ڕ و به‌ره‌وپێشبردنی وزه ده‌ستگه‌کانی بواری وزه ده‌یگرنه ئه‌وستۆ و به‌ڕای وه‌زیری بازرگانی مۆد ئولوفسۆن بهکاهێننای وزه به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و ژینگه پارێزانه قازانجی ئابووری باش ده‌داته‌وه.
- ئێمه نیازمانه هانی خاوه‌ن کارگهبچوکهکان بده‌ین که هه‌وڵه‌کانیان بۆچالاکتر به کارهێنانی وزه بخه‌نه گه‌ڕ، مۆد ئولوفسۆن هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ که‌رتی گشتیشدا له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین که چۆن وزه له کاری بیناسازیدا له‌به‌رچاو بگیرێت. له ڕێنماییدانیش سه‌باره‌ت به پرسی ژینگه و وزه بۆ کۆمۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌م بوارانه‌دا ده‌ده‌ین.