چەپ و سوسیالدیمۆکرات: دوو ڕای جیاواز لە سەر فێرگەی ئازاد
حیزبی چەپی سوید ڕەخنەی لە بڕیاری کۆنگرەی سوسیالدیمۆکراتەکان لە سەر سوودبەخشیی فێرگەئازادەکان گرت و بە بڕیارێکی لێڵی ناودێر کرد. رۆسانا دینامارسا قسەبێژی حیزبی چەپ لە پرسی پەروەردەدا دەڵێ ئەوەی سوسیالدیمۆکراتەکان باسی بڕیاردەربوونی چۆنەتیی ئاستیی فێرگەکان دەکەن ناروونە و ئێمە لەمێژە دەزانین کە لەم بوارەشدا، بەتایبەت لە فێرگە سەربەخۆکاندا، گرفتی گەورە هەن.
سوسیالدیمۆکراتەکان لە بڕیاری کۆنگرەکەیاندا دەنووسن کە بۆچوونێکی پرەنسیپانەیان هەیە دەربارەی ئەوەی کە پارەی باج دەبێ بۆ فێرگەکان خەرج بکرێ و سوودبەخشی نابێ ببێتە هۆی فەرامۆشکرانی ئاستی بەرزی پەروەەردەکەیان و کەمتەرخەمی لە بەرامبەر ئەو نیازەی هەندێ قوتابی بە یارمەتیی زیاتر لە بواری خوێندندا هەیانە. حیزبی چەپ نایەوێ فێرگەکان وەک شیرکەتی پشکداریان لێ بێت ئەمە بە پێچەوانەی ئەوەی دوو حیزبی سوسیالدیمۆکرات و سەوز، لە گەل سووداوەربوونی فێرگەئازادەکانن بەو مەرجەی ئاستی کارەکەیان نەیەتە خوارێ.