لێکۆڵینه‌وه له پۆلیس ده‌کرێت
پاش دوو ساڵ له مردنی کوڕه بیست و چوارساڵانه‌که‌ی یۆتۆبۆری که له دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی ده‌رکه‌وت له ده‌رئه‌نجامی په‌لاماری پۆلیسدا گیانی له‌ده‌ست داوه، پارێزه‌ری گشتی به‌نیازه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌ژێر ناوی تاوانکاریدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆلیسانه ده‌ست پێ بکات که به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه بوون له ڕووداوه‌که.
به پێی پارێزگاری گشتی که‌موکورتییه‌کی زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس سه‌بارته به‌و ڕووداوه‌دا هه‌یه. ئه‌مه‌ش کارێکه وه‌ک هه‌ڵه‌ی پیشه‌یی چاوی لێ ده‌کرێت و ده‌بێت به‌رپرسان له‌و ڕووداوه بخرێنه به‌ر لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی.