
کچۆڵەیەکی کورد، لە باکووری کوردستان زیندە بەچاڵ کرا. دیسان کوشتن بە پاساوی شەرەف؟
پاش چل ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی دەرکەوت کە "مەدینە مەمی" لە قووڵایی دوو میتریی کۆخەمریشکی ماڵەوەیان بە قۆڵبەستکراوی و دانیشتوویی، چاڵ کراوە. پشکنینی پزیشکی یاسایی دەریخست کە زگ و سییەکانی پڕ بووبوون لە خۆڵ. ئەمەش نیشانەی زیندەبەچاڵ کرانێتی. گومان دەکرێ کە مەدینە لە بەر ئەوەی هاوڕێی پیاوی هەبووە، بە پاساوی شەرەف کوژرابێت.
ئەم تراژدییە لە "ئەدیامانێ" (سەمسوورێ)، لە باکووری کوردستان، ڕووی داوە. باوک و باپیری کچە، ئێستا دەست بە سەر کراون. باوکی مەدینە لە لێپرسینەوەی پۆلیسدا باسی ناڕەزایەتیی خۆی کردووە لەوەی کە کچۆڵەکەی، هاوڕێی کوڕی هەبووە.
حامید ئەنساری باوکێکی کورد و سیدار ئیگیت، خوێندکارێکی گەنج، لە یەکەم کاردانەوە و هەستی خۆیان پاش بیستنی ئەم هەواڵە، بۆ زایەڵە دەدوێن!