دێمۆکراته‌کانی سوێد چاویان له‌ گه‌لێک شاره‌وانییه‌

ڕۆژنامه‌ی داگێنس سامهێلل نووسیویه‌ که‌ پارتیی دێمۆکراته‌کانی سوێد به‌ ته‌مایه‌ ئه‌ندامی خۆی بۆ زۆرێکی ئه‌نجوومهن‌ی شاره‌وانییه‌کانی وڵات ناوزه‌د بکات. لیستی ناوزه‌دکراوانی ئه‌م پارتییه‌ تاکوو ئێستا هه‌زار ناوه‌ که‌ بۆ 194 ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناوزه‌د کراون‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 ـدا ئه‌ندامی پارتیی دێمۆکراته‌کانی سوێد که‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی 290 شاره‌وانی دیاری کرابوون به‌ 144 ـی وا گه‌ییشتن و، سکرتێری ئه‌م پارتییه‌ که‌ بیۆرن سیۆده‌ری ناوه‌، له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ لیستی ناوزه‌دانی پارتییه‌که‌ی له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا 250 شاره‌وانی ده‌گرێته‌وه‌.