یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پشتگیریی یۆنان ڕێککه‌وتن

1000 ملیارد کرۆن بڕی ئه‌و پشتگیرییه‌یه‌ که‌ دوێنی یه‌کییه‌تی ئه‌و‌رووپا بۆ پشتگیریی  یۆنان له‌سه‌ری ڕێک که‌وتن. 800 ملیاردی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ لایه‌ن 16 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تییه‌که‌وه‌ کۆکراوه‌ته‌وه‌وه‌ باقییه‌که‌شی له‌ سندوقی دراوی جیهانییه‌وه‌یه‌. بڕیاریشه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا به‌ سوودی له‌سه‌دا پێنج بدرێته‌ یۆنان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پشتگیرییه‌دا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت یۆنان پلانی ده‌ستپیوه‌گرتنێکی به‌رفراوانبگرێته‌ به‌ر،بۆ نموونه‌ نه‌هێشتنی پاداشتی مووچه،‌ بونووس و به‌رزکردنه‌وه‌ باجی جگه‌ره‌، به‌نزین و مه‌ی. 

وه‌زیری دارایی سوید ئه‌نده‌رش بۆری به‌ وریاییه‌وه‌ له‌ پشتگیرییه‌ داراییه‌که‌ی یۆنان ده‌ڕوانێت و پێشوازیشی لێ ده‌کات،

- به‌ڵێ ماوه‌ بزانین ده‌رئه‌نجام چی ده‌بێت، چونکه‌ ئێستا پلانی باش دانراون به‌ڵام ده‌بێت بخرێنه‌ کار و به‌ وردی په‌یڕه‌وویی بکرێن ئینجا هه‌ڵبسه‌نگێندرێن. ئه‌نده‌رش بۆری ده‌ڵێت سویدیش له‌ ڕێی به‌شداربوونی له‌ سندوقی دراوی جیهانییه‌وه‌ له‌م پشتگیریی کردنه‌ی یۆناندا به‌شداره‌. بۆری هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ به‌هێزیی باری ئابووری سوید و دراوی کرۆنی سویدی ده‌کاته‌وه‌ که‌ نه‌بوونی یورۆ وک دراوی وڵات کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر سوید دانانێت، ئه‌وه‌ش به‌ ڕای ئه‌نده‌رش بۆری په‌یوه‌سته‌ به‌ کارامه‌یی سوید له‌ بواری ئابووریدا.